کازمى داواکارییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ بکات ده‌ستی ماچ ده‌که‌ین

ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

 

پارێزگاى ههڵهبجه، دهڵێت مستهفا کازمى  بهڵێنى پێداوه داواکارییهکانى پارێزگاى ههڵهبجه بخاته پێش پارێزگاکانى دیکهوهو دهشڵێت:»مستهفا کازمى داواکارییهکانى ههڵهبجه جێبهجێ بکات دهستیان ماچ دهکهین».

ئازاد تۆفیق، پارێزگاى ههڵهبجه، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوه دهدات کهداوایان لهسهرۆک وهزیرانى عێراق کردووه بودجهى تایبهتمهند بۆ پارێزگاى ههڵهبجه تهرخان بکرێت.

ههروهها ئهوه دووپاتدهکاتهوه وهک پارێزگارى ههڵهبجه بڕواى بهقسهو کردهوهکانى مستهفا کازمى ههیه.

هاوڵاتى: سهردانى مستهفا کازمى بۆ پارێزگاى ههڵهبجه چ گرنگیهکى ههبوو؟

ئازاد تۆفیق: سهردانى مستهفا کازمى بۆ بهسهرکردنهوهى ههرسێ پارێزگاى (ههولێرو دهۆک و سلێمانى)و هاتووه بۆ پارێزگاى چوارهم کهپارێزگاى ههڵهبجهیه، ئهمه خۆى دانپێدانانێکه بهپارێزگابوونى ههڵهبجه، بۆیه سهردانهکه جوان بوو، گرنگ بوو،  دڵخۆشبوو بهمیوان دۆستى خهڵکى ههڵهبجهو لەلایهن ههموو کهسایهتییهکانى ناو ههڵهبجه پێشوازییهکى گهرمى لێکرا.

هاوڵاتى: لهبارهى ههڵەبجهوه کازمى چى بۆ باسکردیت؟

ئازاد تۆفیق: دانى بهوهدا نا، کهیسى بهپارێزگابوونى ههڵهبجه زۆر لایهنى تێدایه، کهپهیوهندى بهتهواوى وهزارهتهکانهوه ههیه، کازمى وتى، راسته من دوو وهزیرم لهگهڵدایه، بهڵام بهپارێزگابوونى ههڵهبجه پهیوهندى بهههموو وهزارهتهکانهوه ههیهو باشتره ئێوه لیژنهیهک پێکبهێنن و بێن سهردانى بهغدا بکهن، ئهو چوار پێنج وهزارهتهى کهپهیوهندیدارن پێکهوه لیژنهیهک پێکبهێنین و بچین بۆ بهغدا تا لهگهڵ مستهفا کازمى و سهرۆککۆمار کۆبینهوهو تاووتوێى رێکخستنى کارهکانى پارێزگاکه بکهین.

کازمى،  رێزلێنانێکى باشى ههڵهبجهى کرد، که بهکهمتر لهدوو کاتژمێر چهند ههزار کهس شههید دهبێت، بۆیه جهختى لهوهکردهوه، کارو داواکارییهکانى پارێزگاى ههڵهبجه دهخاته پێش پارێزگاکانى دیکهوه.

هاوڵاتى: داواکارییهکانى ئێوه چی بوو بۆ مستهفا کازمى؟

ئازاد تۆفیق:  کهیسى بهپارێزگابوونى ههڵهبجه کۆمهڵێک کارى ئیدارى و یاسایى دهوێت، بۆیه کۆمهڵێک داواکاریمان ههبوو کهزیاتر له (25 بۆ30) خاڵ بوو، که ههریهکهشیان چهندین لقى لێدهبێتهوهو ههریهکهیان پهیوهندى بهوهزارهتێکهوه ههیه، ههریهک لهو بهڕێوهبهرایهتیانهى کهپهیوهستن بهبهڕێوهبهرایهتیهکانى عێراقهوه که بهیهکهوهن، پێویسته تهکمیله بکرێت، بۆ نموونه بهڕێوهبهرایهتى جهوازات و جنسیه و نشینگه، بهتایبهت ئهوانهى هى عێراق و ههرێمن پێکهوه پێویسته ههماههنگى ههبێت و تهکمیله بکرێن، بۆیه داواکارییهکان زۆرن و وردن، کارى زۆرى پێویسته.

گرنگترین داواکارییهکانمان، دروستکردنى هۆڵێکى تایبهت بۆ پێشوازیکردن و بووژاندنهوهى جوتیارانى ههڵهبجهو شارهزووه، کهماندووى دهستى رژێمى پێشوون، چونکه جوتیار نیه دووجار ماڵى نهسووتابێت، بۆیه مافى گهنمى جوتیاران پێویسته بهزووترین کات دابین بکرێت، لهگهڵ دروستکردنى نهخۆشخانهیهکى تایبهت و دروستکردنى لیوایهکى سیادى و زۆر شتى دیکه وهک یاداشتێک دراوهته کازمى.

ههروهها داوامان لهمستهفا کازمى کردووه ههڵهبجه وهک ههر پارێزگایهک یان شارێکى عێراق مامهڵهى لهگهڵ بکرێت، وهک نهجهفى پیرۆز که لهکاتى رژێمى بهعسدا وێران کرا، ههڵهبجهش ئاوا ههژماربکرێت و ناکرێت لەکاتی گرژییهکانى نێوان ههرێم و بهغدا، بهرژهوهندییهکانى ئهم پارێزگایهو خهڵکى ههرێمى کوردستان بکهوێتهوه مهترسییهوه.

هاوڵاتى: داواتان لهمستهفا کازمى کردووه ههڵهبجه وهک ههر پارێزگایهکى دیکه بودجهى تایبهتى ههبێت؟

ئازاد تۆفیق:  پێویسته ههڵهبجه بهدهر لهدیاریکردنى بودجهى تایبهت وهک پارێزگاکانى دیکه، پێویسته بودجهیهکى تایبهتمهندیشى بۆ تهرخانبکرێت بۆ بووژاندنهوهى پارێزگاکهو دووباره زیندووکردنهوهى شارهکه.

هاوڵاتى: کهى ئهو لیژنهیه ئامادهدهبێت و سهردانى بهغدا دهکهن؟

ئازاد تۆفیق:  بهنیازین لهزووترین کاتدا، ئهم ماوهیهى کهماوه لهمانگى نۆ خۆمان ئامادهدهکهین و لیژنهکه پێکدههێنین و لهسهرهتاى مانگى (10)دا سهردانى بهغدا دهکهین، ئهو کهسانهى لهلیژنهکهدا دهبن و دهچینه بهغدا تائێستا دیاریمان نهکردوون، بهڵام پێویسته لهکهسایهتى جۆراوجۆر بێت و پسپۆڕبن، وهک کهسایهتى بازرگانیى و ئیدارى و ئاینى و سیاسیى و ههمهڕهنگ بۆ ئهوهى بتوانین دهنگى ههڵهبجهییهکان بهههموو داواکانیانهوه و بهههموو رهنگهکانهوه بگهیهنین.

هاوڵاتى: ئهو داواکارییانهى دراون بهمستهفا کازمى، تائێستا بهو شێوهیه دراونهته بهرپرسهکانى ههرێم؟

ئازاد تۆفیق: من ئهوهیان نازانم، ئاگادارنیم کهداواکارییهکان درابێته بهرپرسانى ههرێم، بهڵام لهسهردهمى پێشووتردا یاداشتى دیکه دراوهتهوه بهڕێز مالیکى و بهشێک لهو یاداشتانه جێبهجێ بووه، بۆیه یاداشتهکانى ئێمهش مهرج نیه ههمووى جێبهجێبکرێت، ئێمه لهو یاداشته (17) خاڵى لهکۆى ئهو (30) خاڵەى دراوهته کازمى بۆمان جێبهجێبکات، کەداواکارى ئهولهویهتى ئێمهیه دهستیان ماچ دهکهین، چونکه تائێستا له 60%ى ههڵهبجه بۆته پارێزگا، بۆیه لهمهودوا کارى ئهنجومهن و ههموو فراکسیۆن و لایهنهکانى تر لهلاى خۆیانهوه کارى بۆبکهن، بۆیه من و ئهوانهى پێش منیش لهناو ههڵهبجه خهمخۆرى ههڵهبجهین و دهمانهوێت چ حکومهتى ههرێم و حکومهتى عێراقیش بێنه سهرخهت و کار بۆ ههڵهبجه بکرێت.

هاوڵاتى: لهیاداشتهکهدا باس لهمنداڵه ونبووهکانى ههڵهبجه کراوه؟

ئازاد تۆفیق: لهیاداشتهکهدا باس لهوردهکارى ههموو کێشهیهکى ههڵهبجهییهک کراوه، بهتایبهت منداڵى ونبووى ههڵهبجه، بهزارهکیش داوا لهمستهفا کازمى کراوه دهبێت منداڵانى ونبووى ههڵهبجه حکومهت لهسهرى بێته دهنگ لهبهرامبهر کۆمارى ئیسلامى ئێران، لهدۆزینهوهى ئهو منداڵانه، لهوهڵامدا کازمى وتى ههڵهبجه شارێکى پیرۆزهو ههموو داواکانتان دهکهمه پێش داواى پارێزگاکانى دیکهوه، بهدهر لهوه وهعدێکى دیاریکراوى پێنهداوین، بۆیه دواى سهردانهکهى ئێمه بۆ بهغدا دهتوانین لهسهر وردهکارییهکان قسهبکهین.

هاوڵاتى: لهبوونى ههر شارێک بۆ پارێزگا ههندێک بهڕێوهبهرایهتى پێویسته، ههڵهبجه کار بۆ ئهوانه دهکات لهدواى سهردانهکهى مستهفا کازمى؟

ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویستمان بهوهیه کهمفهوهزى عولیامان ههبێت،  لیواى حهرهس حدودمان ههبێت  لهگهڵ جنسیه و مۆرهکهى بهناوى ههڵهبجهوه بێت، پاسپۆرت کهپێویسته بهناوى خۆمانهوه بێت، واته زۆر شوێنى دیکه کههیچیمان نییه، تهنانهت لهگهڵ حکومهتى ههرێمیشدا ههر نیمانه، وهک بهڕێوهبهرایهتى گشتى کارهباو رێگاوبان و زۆر شتى دیکه، کهئهمانه بهپارێزگابوونى ههڵهبجهن و دهبێت ههنگاو بهههنگاو  بکرێت و دواى چوونمان بۆ بهغدا بهرچاومان رووندهبێت بۆ ههنگاوهکان.

هاوڵاتى: لهقسهکانى مستهفا کازمیدا ئومێدێک بهدیدهکرێت بۆ راپهڕاندنى کارهکانى بهپارێزگابوونى ههڵهبجه

ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویسته کارمان لهگهڵ ههریهک لهوهزارهتهکان ههبێت لهعێراق و کات دیاربکهین بۆ ئهوهى لهگهڵ ههریهکهیان بهجیا دابنیشین، بۆ ئهوهى بزانین ههریهک لهوهزارهتهکان واته وهزارهتى ناوخۆ یان پلاندانان و ههریهکهیان چهند دهتوانن کارمان بۆبکهن و لهدانیشتنى چڕوپڕدا  ئهوه بکهین، چونکه ئهو باسى ئهو شته وردانهى نهکرد، بۆ نموونه نهخۆشخانه یان خوێندنگایهکمان بۆ بکات، هیوادارم لهسهردانهکهماندا بۆ بهغدا کارێک بکرێت ههردوولا سهرکهوتوو بین.

هاوڵاتى: لهسنورى پارێزگاى ههڵهبجه چهند خاڵى سنوریى ههیه؟

ئازاد تۆفیق:  لهسنورى پارێزگاى ههڵهبجه دوو مهرزمان ههیه، یهکێکیان خاڵى سنوریى تهوێڵهیه، کهههشتا ساڵه ههیهو خاڵى سنوریى پشته-بهمۆ، کهههردووکیان فهرمین، ناسراون و هاتوچۆى بازرگانییان لێدهکرێت و داهاتهکهى بۆ حکومهتى ههرێمهو ههموو بهڕێوبهرایهتیه فهرمییهکان لهمهرزهکاندا ههن، داوامان لێکرد بکرێنه مهرزى نێودهوڵهتى، واته ئێمه ناتوانین خهڵک بڕوات و شت بهرێت، ههر لهکۆمارى ئیسلامییهوه شتمان بۆ دێت، بۆیه دهمانهوێت بکرێته نێودهوڵهتى، داواشمان کرد که( بازاڕچه) بکرێتهوه کهههڵهبجه داهاتى خۆى دهبێت و رزگارى دهبێت.

ئهو بازاڕچهیه دهبێته نزیکترین خاڵ بۆ هاتوچۆکردن لهکرماشان بۆ سلێمانى و بهکهمترین کات تهواو رێگاکه دهکاته نیوهو ئاڵوگۆڕى بازرگانى بهڕێژهیهکى بهرچاو لهو رێگهیهوه زیاد دهکات.

بهگشتى، کهیسى بهپارێزگابوونى ههڵهبجه چڕوپڕهو دهبێت پۆلێن بکرێت، چونکه نه مستهفا کازمى سۆپهرمانهو نه دارهکهى موساشى پێیه، ئێمه چى بڵێین بیکات، بهڵکو ئهمانه کارى وردو حساباتى دهوێت.

هاوڵاتى: تائێشتا پارێزگاى ههڵهبجه بهفهرمى نهناسێنراوه وهک ههریهک لهپارێزگاکانى عێراق؟

ئازاد تۆفیق: ئێستا لهسهدا (60) کارى پارێزگاکه تهواو بووه، تهکمیلهى ئهو کاره یاسایى و ئیدارییانهیه بۆ پارێزگاکه، کارى ههموو لایهکمانه تائێمه ببینه ژماره (19)ى پارێزگاى عێراق، بۆیه پێویسته سهرجهم ئهندامانى فراکسیۆنه جیاوازهکان لهبهغدا یهکدهنگ و یهکههڵوێست بن بۆ ئهو پرسهو وهک ئێستاش یهکدهنگن، ئهمهش جێگهى دهستخۆشییهو هیوادارین ئهوان ئهم کهیسهمان بۆ بگهیهننه کهنارى ئارامى، کهئهوه ئهوانن شهڕ لهسهر دۆسیهى کوردو ههرێم دهکهن، کهدۆسیهى ههڵهبجهو بهپارێزگابوونیشى یهکێکه لهدۆسیه گرنگهکان.

ئهنجومهنى ئاسایشى نێودەوڵەتی دهڵێت: سهدام حسێن خاوهنى چهکى کۆکوژهو ئهم چهکهش مایهى ههڕهشهیه لهئاشتى ناوچهکه، بۆیه له 2003وه کهڕژێمى سهدام نهماوه، تاکو ئهمڕۆ یهک جۆره چهکى کۆکوژ نهدۆزراوهتەوه، واته تاکه دیکۆمێنت ههڵهبجهو نهجهفه، بۆیه دەبێت ههڵهبجه، وهک نهجهف و ئههوارهکان لهدهرهوهى ههر خیلافێکى سیاسیى بودجهى تایبهتى بۆ تهرخانبکرێت.

وهک پارێزگارى ههڵهبجه هیوام  بهقسهو کردهوهکانى مستهفا کازمى ههیه، بۆیه دواتر لهبهغدا یهکلادهبێتهوه کهچیمان بۆ دهکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار