ترەمپ لە ھەوڵێکی ژەھراوییکردن رزگاری بوو

4 ساڵ لەمەوپێش



 

دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا لە کۆشکی سپی لەهەفتەی رابردوودا دەستیانگرت بەسەر بڕێک ماددەی ریسینی ژەهراوی کە بۆ سەرۆکی ئەمریکا نێردرابوو.

ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسێکی جێبەجێکردنی یاساوە رایگەیاند، نوسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی و خزمەتگوزاری نهێنی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ماددە ژەهراوییەکە دەکەن، کە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نێردرابوو و مادەی ریسینی ژەهراوی تێدابوو.

دوو تاقیکرندنەوە لەسەر ماددەکە کراوە بۆ دڵنیابوون لەسەر هەبوونی مادەی ریسین تێیدا، ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە نامە نێردراوەکان بۆ کۆشکی سپی جیاکراونەتەوە و پشکنینیان بۆکراوە پێش ئەوەی بگەنە کۆشک، دواتریش دڵنیابوون کە ماددە ژەهراوییەکە لە نامەکاندا بوونی هەیە.

ماددەی ریسین پێکهاتووە لە ژەهرێکی توند کە لە دەنکی رووەکی گەرچک دەردەهێندرێت، پێشتریش لە کردەی هاوشێوەدا بەکارهێندراوە، دەکرێت ئەم ماددەیە بەشێوەی هاڕدراو یان دەنک یان دوکەڵ بەکاربهێندرێت، ئەوکەسەی قوتیدەدات توشی دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە و خوێنبەربوونی ناوەکی لە گەدە و ریخۆڵەدا دەبێت، دواتر جگەر و سپڵ و گورچیلەکان لەکاردەکەون و سوڕی خوێن توشی داڕماندەبێت و دەمرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەمریکی دەستیانگرتبوو بەسەر دوو نامەی دیکەی هاوشێوەدا، کە هەمان ماددەی تێدابوو و نێردرابوون بۆ پنتاگۆن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار