"پێش وه‌رزى سه‌رما پڕۆژه‌ى رێگاى باشماخ_ پێنجوین ته‌واو ده‌که‌ین"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن پڕۆژه‌کانى سنورى قه‌زاى پێنجوین به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌و رایگه‌یاند پێش هاتنى وه‌رزى سه‌رما پڕۆژه‌ى رێگاى باشماخ_ پێنجوین ته‌واو ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه،20ى ئه‌یلولى 2020 دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن به یاوه‌رى قائیمقامى قه‌زاى پێنجوین و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و رێگاوبانى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانى ئیدارى سنوره‌که پرۆژه‌ى رێگاى باشماخ پێنجوێنیان به‌سه‌رکرده‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن رایگه‌یاند: ئامانجى سه‌ردانه‌که‌مان به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى رێگاى (باشماخ- پێنجوێن)ه که یه‌کێکه له پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌تمان و به‌ڵێنده‌رمان راسپارد به‌شێوه‌یه‌کى خێرا کارکردن له پڕۆژه‌که ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پێش ده‌ستپێکردنى وه‌رزى سه‌ختى زستان ته‌واو بکرێت.
ههه‌وه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، وه‌ک وه‌زاره‌ت و حکومه‌ت ھه‌وڵده‌ده‌ین شایسته داراییه‌کان بۆ کۆمپانیا دابین بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌که به‌باشى و بێ که‌موکورتى و به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ته‌واو بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى پرۆژه‌که‌ش له رابردودا، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنوه راشیگه‌یاند: ھۆکاره‌که‌ى به‌شێکى په‌یوه‌ندى به کابینه‌کانى پێشوى حکومه‌ته‌وه ھه‌یه، ئێستاش ھه‌مو ھه‌وڵێکمان بۆ ته‌واوکردنى پڕۆژه‌که‌یه.
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه، تائێستا (79) پڕۆژه‌ى رێگاوبان و نیشته‌جێکردن، به گوژمه‌ى زیاتر له (42) ملیار دینار جێبه‌جێ کردووه.