کازمى فه‌رمانده‌یه‌کى سه‌ربازى به‌هۆى سوتاندنى باره‌گاى پارتى دوورده‌خاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به فه‌رمانى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لیوا جواد ده‌راجى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پاراستنى یاسا له پۆسته‌که‌ى دورخسته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى باره‌گاى پارتى بپارێزێت.
میدیاکانى عێراق ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بڵاویانکرده‌وه که به فه‌رمانى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لیوا جواد ده‌راجى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پاراستنى یاسا له پۆسته‌که‌ى دورخستووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیووه باره‌گاى پارتى بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ لقى پێنجى پارتى له به‌غدا له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه سوتێنراو ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى له‌ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا دروست کرد‌و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى راگه‌یاند:" ئه‌وانه‌ى ئه‌و کاره‌یان کردووه باجى خۆى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، له راگه‌یه‌ندراوێکدا داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت ده‌کات و به‌کارهێنانى توندوتیژى ره‌تده‌کاته‌وه‌و داوا ده‌کات ئاسایش پارێزراو بێت.
