سێ پەرلەمانتار: لێبرینی مووچە بە یاسایی دەکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

سێ پەرلەمانتاری گۆڕان دووشممە رایانگەیاند بایکۆتی دانیشتینی داھاتووی پەرلەمان دەکەن چونکە لێبڕینی مووچە بە یاسایی دەکرێت لە رێگەی سێ راپۆرتەوە کە حکومەت ئامدەی کردوە و پەرلەمان دەنگی لەسەردەدات.

ھەریەکە لە شایان کاکە ساڵح، شیرین ئەمین، عەلی حەمە ساڵح لە راگەیەنراوێکی باوبەشدا رایانگەیاند لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بە دەنگی زۆرینە ڕاپۆرتەکانی حکومەت پەسەنددەکرێت، ئەم ڕاپۆرتانەش باس لەوەدەکات لە ناچاریدا موچە بڕدراوە، واتە بەدەنگدان شەرعیەت دەدرێت بەم لێبڕینە.

رۆژنامەی ھاوڵاتی پێشتر بڵاویکردەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە لە 23 جۆری دەرماڵە دەستکاری (20)یان بکات.

دەقی راگەیەنراوەکەی سێ پەرلەمانتارەکە
ھەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە حکومەت، بەڵام ئێمە پێمانوابوو بە واژوکردنی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، ھەوڵێک دەدەین بۆ نەھێشتنی لێبڕینی موچەو دوانەخستنی زیاتری موچە..
بەو بەڵگەو زانیارییانەی لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و باج کۆمانکردوەتەوە پرسی داواخستنی موچە چارە دەبوو، دەمانویست بیخەینە بەردەست سەرۆکایەتی حکومەت و بڵێین: بۆ ئەم چاکسازیانە نەکرا.
بەداخەوە، لە بری ئامادەبونی بەرپرسانی حکومەت، سێ ڕاپۆرت نوسراوە بۆ پەرلەمان و ڕاپۆرتەکان دەخوێندرێتەوەو دەخرێتە دەنگدانەوەو زۆرینەش بۆ ئەو وەڵامانە مسۆگەر کراوە، ئەم کارەش لەبری ڕاگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەدەنگدان بە ڕاپۆرتەکانی حکومەت شەرعیەت دەدات بە لێبڕینی موچە..
ئێمە لەبەر چەند ھۆکارێک شەرعیەت نادەین بە پرۆسەکەو بەشدار نابین..
١- دەبوو سەرۆکایەتی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئامادەبن، ناردنی ڕاپۆرت و خستنە دەنگدانی ناپێڕەویە.
٢- بە دەنگی زۆرینە ڕاپۆرتەکانی حکومەت پەسەنددەکرێت، ئەم ڕاپۆرتانەش باس لەوەدەکات لە ناچاریدا موچە بڕدراوە، واتە: بەدەنگدان شەرعیەت دەدرێت بەم لێبڕینە..

ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ دژایەتی گەندەڵی و نادادی و بەرگری لەمافی موچەخۆران دەیکەین.

شایان کاکە ساڵح
شیرین ئەمین
عەلی حەمە ساڵح

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار