ره‌وشێ قاسم: بیرم دێت عوسمانییه‌کان به‌شیرو تیر هێرشیان کرده‌ سه‌ر شەنگال

ئەو ژنە ئێزیدییەی ناوی چۆتە کتێبی گێنسه‌وه دەڵێت وەکو جاران زۆر حه‌زی له‌گوشت‌و ماسییه‌ به‌ڵام پاره‌ی نییه‌ بیکڕێت

3 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز، دهۆک

رهوشێ قاسم، ژنێکی ئێزیدی لهدایکبووی ساڵی 1887، لهئێستادا لهکهمپی کهبهرتووی سهر به شاری دهۆک ژیان دهگوزهرێنێت، ههرچهنده تهمهنێکی زۆری کردووه بهڵام زۆریی تهمهن کاری نهکردووهتهسهر ئاستی یادهوهری.

ئهو چیرۆک و بهسهرهاتهکانی جهنگ، ئاوارهیی ئهو شهڕو هێرشانهی بهدرێژایی مێژوو که کراونهتهسهر ئێزدییهکانی لهبیر ماوه، ههروهها ماڵوێرانییهکانی سهردهمی دهوڵهتی عوسمانی و سهردهمی پادشایهتی عیراق و کۆماری لهبیر نهچووهتهوه.

«بیرم دێت لهشکری عوسمانییهکان بهشیرو تیر هێرشیان کردهسهر شەنگال و ژمارهیهکی زۆر لهئێزدییهکانی کوشت، دوای ئهوه بهچهند ساڵێک عهرهبهکان بههاوێشتنی چهند تۆپێک هێرشیان کردهسهر شەنگال، بهڵام بهدروستی نازانم ئهو عهرهبانه خهڵکی چ ناوچهیهک بوون، ئهوکات ژمارهیهک لهخهڵکی شەنگال کوژران و ژمارهیهکی زۆریش برینداربوون».

«ناخۆشترین فهرمان که بهچاوی خۆم بینیم هێرشی چهکدارانی داعش بۆ سهر شەنگال بوو. دواتر کهئاواره بووین بۆ پارێزگای دهۆک رۆژانی زۆر ناخۆش و تاریک بوون و ههرگیز ئهو رۆژانه لهبیرناکهم».

ئهم ژنه ئێزدییه هێشتا تاڵهکانی قژی بهڕهشی ماونهتهوهو تاڵی سپی تێنهکهوتووه، رهوشێ وتی « خواردنهکانی ئێمه لهشەنگال ههموویان سروشتی بوون، لهکاتی خۆی  که لهشەنگال بووین (200) سهر مهڕمان ههبوو، شیر، ماست ، روونى مهڕو کهشکی کوردیمان دهفرۆشته بازرگانهکانی شاری حهلهب که لهسوریاوه دههاتنه شنگال، بهوکاره زۆر زهنگین بووین و قازانجێکی زۆرمان دهکرد».

«زۆر گۆشتی بهرخ و مهڕمان دهخوارد، ئێستاش زۆر حهزم لهگوشتی سورو ماسییه، بهڵام زۆر کهم دهخۆم وهکۆ جاران نیه، چونکه ناتوانم بۆ خۆم بکڕم پارهم نیه، کهسوکارهکانی منیش زۆرینهیان بارودوخیان خراپه، لهوانهیه مانگی یهک جار گوشت بخۆم».

رهوشێ دوو جار هاوسهرگیری کردووه، جاری یهکهم هاوسهرگیریی لهگهڵ پیاوێک کردووه بهناوی (حهمهد  حهسهن موراد) دوای چهند ساڵێک کۆچی دوایی کردووه، دواتررهوشێ هاوسهرگیری لهگهل فارس زاهر خهشمان دهکات ئهویش دوای ماوەیهک کۆچی دوایی دهکات، لهههردووکیان (15) منداڵی ههبووه، (9) منداڵى کۆچی دواییان کردووه، تهنیا (6)یان لهژیاندا ماون،» ئێستا بهتهنیا لهناو خێوەتێکدا دهژێت و دراوسێکانی لهگهڵ خهڵکی کهمپ خواردنی بۆ ئاماده دهکهن».

 رهوشێ پێش (30) ساڵ چاوێکی لهدهستداوه بههۆی کهوتنی ئاوی سپی بۆ ناو چاوی چهپی، بهدهگمهن دهچێته لای پزیشک و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناش نهبووه «هیچ نهخۆشییهکی نیهو تهندروستی زۆر باشهو زۆر سهردانی پزیشک ناکات و تهنیا یهک جار ماسکی بهستووهو لهکۆرۆناش ناترسێت».

رهوشێ حهزی لهجگهره کێشانهو  رۆژانه (10) تاوهکۆ (15) جگهره دهکێشێت و لهو بارهیهوه وتی «ناتوانم جگهرهی گران بکڕم چونکه پارهم نیەو ئهو پاکەتهی دهکیڕم به (500) دینارهو رۆژانه (10) تاوهکۆ (15) جگهره دهکێشم، دۆکهڵی جگهره ههڵناکێشم بۆیه هیچ کاریگهری لهمن نهکردووهو ناتوانم وازی لێبێنم، چونکه دوستێکی نزیکه لهمن».

ئهو ژنه ئێزیدییه رهخنهو گلهیی ههبوو لهحکومهتی ههرێم لهبهر بڕینی موچهکهی خۆی و دهڵێت «پێش هاتنی داعش  مانگانه موچهم وهردهگرت که سهر بهوهزارهتی کاروباری کۆمهڵایهتی بوو، بهڵام دوای هاتنی داعش و ئاوارهبوونی ئێمه بۆ ههرێمی کوردستان موچهکهم بڕاوه، ئێستاش بههاوکاری خێرخوازانی ناو کهمپ و دهرهوه بهشێک لهپێداویستییهکانی خۆم بهو پارانه دهکڕم».

 سهربای ئهمهش دوای (134) ساڵ تهمهن، شێوازی نووستنی خۆی نهگۆڕیوهو دهڵێت «من لهکاتژمێر 9ی شهو دهخهوم و کاتژمێر (6 بۆ 7)ی بهیانی لهخهو ههڵدهستم، بهڕۆژ زۆر حهزم لهخهوتن نییه کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێردهخهوم».

رهوشێ زۆر حهزی لهخواردنی هەنارو هێلکهو رۆن و ماستی کوردییهو دهڵێت «بههۆی خواردنه کوردییهکان و شتی سروشتی سوپاس بۆ خوا هێشتا تهندروستیم باشه، ئهوهش زیاتر بۆ خواردنه کوردییهکان دهگهڕێنمهوه».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار