پرۆژه‌ بودجه‌ى هه‌رێم دوو مانگى دیکه‌ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق ده‌کات تا پشک‌و شایسته‌ داراییه‌کانى بۆ روون ببێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم ههفتهى رابردوو بڕیاریدا پرۆژهى بودجهى 2021 رهوانهى پهرلهمانى کوردستان بکات، بهڵام چاوهڕێى بهغدا دهکات تاپشک و شایسته داراییهکانى بزانێت.

رۆژى پێنجشهممهى رابردوو، حکومهتى ههرێم بهسهرۆکایهتى مهسرور بارزانى کۆبووهوهو تێیدا گفتوگۆ کرا لهماوهیهکى دیاریکراودا پرۆژه بودجهى 2021 رهوانهى پهرلهمانى کوردستان بکات تالهسهر ئهو بنهمایه خهرجى و داهاتهکان روونببێتهوهو وهزارهتهکانیش پلانى کاریان جێبهجێ بکهن.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵى 2014هوه پڕۆژهى بودجهى رهوانهى پهرلهمانى کوردستان نهکردووه، ئهوهش بهبیانووى قهیرانى دارایى و نهناردنى شایسته داراییهکان لهبهغداوه.

پهرلهمانى عێراق ئهمڕۆ دووشهممه خوێندنهوهى دووهم بۆ پرۆژه بودجهى 2021 دهکات و تێیدا پشکى ههرێم به لهسهدا (12.67) دیارى کراوه لهبهرانبهر رادهستکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو داهاته فیدراڵییهکان.

سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:»پێویسته پڕۆژه بودجهى عێراق پهسهند بکرێت و پشکى ههرێم روونببێتهوه، ئنجا دهتوانرێت پرۆژه بودجهى ههرێم رهوانهى پهرلهمانى کوردستان بکات».

زیاد جهبار، سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى  وت: «بهپیى یاساو پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان پێویسته حکومهت لهمانگى (10)وه دهست بکات بهناردنى پرۆژهى بودجە بۆ ئهوهى لهسهرهتاى ساڵ کارى لهسهربکرێت، بهڵام بارودۆخى ههرێمى کوردستان جیاوازهو پێویسته پڕۆژه بودجهى عێراق پهسهندبکرێت تا حکومهت بهرچاو روونى ههبێت، ئنجا دهتوانرێت پرۆژه بودجهکهى رهوانه بکات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد ناردنى پڕۆژهى بودجه شهفافییهت دروستدهکات و گهندهڵى کهمدهکاتهوهو بهرنامهو کارو پرۆژهى وهزارهتهکانى تێدایهو یهکێکه لهئهرک و کارهکانى پهرلهمان کهپهسهندکردنى بودجهیه.

زیاد جهبار جهختى لهوهکردهوه«پرۆژه بودجهکه لهسهر دوو بنچینه دهبێت، یهکێکیان پشکى ههرێمى کوردستانه لهسهر ئهوهى کهئێستا چووەته ئهنجومهنى وهزیران بڕیار دهدهرێت و لهسهر ئهوه پشکه کهدیاریدهکرێت، کهئهوه نهبێت دووهم بنچینه، ههموو سهرچاوهکانى داهات و خهرجیهکانى ناوخۆ کۆدهکرێتهوهو لهسهر ئهو بنچینهیه ئاماده دهکرێت».

سهرۆکى لیژنهى دارایى ئهوهشى روونکردهوه که بهپێى پێشبینییهکانى حکومهتى ههرێم دهبێت لهمانگى ئازاردا  بینێرێته پهرلهمانى کوردستان و لهمانگى نیساندا پهسهند بکرێت.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، بهڕێوهبهرایهتى گشتى بودجه لهوهزارهتى دارایى داواى کارنامهو پرۆژهکانى لهوهزارهتهکان کردووه بۆ ساڵى 2021و بهشێکى زۆر لهوهزارهتهکان پلانهکانیان ناردووهتهوه.

ئهندامێکى فراکسیۆنى پارتى دهڵێت حکومهتى ههرێم بهڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکات پاش پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى عێراق.

ئهرشهد حوسێن لۆلانى، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهلیژنهى دارایى پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌‌هاوڵاتى  وت:»حهوت ساڵه ئهو بارودۆخهى ههرێمى تێکهوتووهو بڕینى بهشه موچهى ههرێم لهلایهن بهغداوه بهناههق و دروستبوونى شهرى داعش که بووه تێچوویهکى زۆر لهسهر حکومهت و ئهمانه ههمووى قهیران بوون پێکهوه وایانکرد حکومهت ئهو ئیرادهیهى نهبێت بودجه بۆ پهرلهمان بنێرێت».

ناوبراو باسی لهوهشکرد ههموو ساڵێک حکومهتى ههرێم پرۆژه بودجهى دواکهوتووهو لهمانگى دوو و سێ گهیشتووهته پهرلهمان، بهڵام» پرۆژه بودجهى عێراق پهسهندبکرێت ئهوکات حکومهتى ههرێم دهتوانێت بهبهرنامهى ئهو بهشه بودجهیه، پرۆژه بودجه رهوانهى پهرلهمانى کوردستان بکات، بهڵام لهئێستادا چاوهڕێى بهغدایه تا پشک و شایسته داراییهکانى بزانێت».

ئهو پهرلهمانتارهى پارتى پێشیوابوو لهڕووى داراییهوه تا ئهو بڕه پارهیهى بهغدا بۆ ههرێمى رهوانه دهکات تانهزانرێت بڕهکهى چهنده «حکومهتى ههرێم ناتوانێت هیچ پرۆژه بودجهیهک رهوانهى پهرلهمانى کوردستان بکات بۆ پهسهندکردنى».

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهئێستادا چهند جۆرێک داهاتى ههیه، کهبریتین لهداهاتهکانى (فرۆشتنى نهوت، داهاتى ناوخۆ لهباج و گومرگ، هاوکارى هێزهکانى هاوپهیمانان)، بهڵام بهفهرمى هیچ ژمارهیهکى روون نهدراوهته پهرلهمان کهمانگانه ئهو داهاتانه دهگاته چهند.

شهفاف نهبوونى سهرجهم داهاتهکانى حکومهتى ههرێم و نهناردنى پرۆژهى بودجهى ساڵانه بۆ پهرلهمانى کوردستان وایکردووه پهرلهمانتارانیش وهک پێویست نهیانتوانیوه بهدواداچوون و چاودێریى بۆ سهرجهم کارهکانى حکومهت بکهن.

شارهزایهکى بوارى ئابوورى دهڵێت لهڕووى ئابورییهوه پرۆژه بودجهى عێراق هیچ پهیوهندى بهپرۆژه بودجهى ههرێمهوه نییه، چونکه بهخهمڵاندن دادهنرێت.

خالید حهیدهر، مامۆستاى زانکۆ لهکۆلێژی ئابورى زانکۆى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» لهڕووى ئیدارى و ئابورییهوه پرۆژه بودجهى عێراق و ههرێم هیچ پهیوهندى بهیهکهوه نیهو تهواو جیاوازه، بهڵام ههرێم پێویسته بزانێت چهندى بهردهکهوێت لهبودجهى عێراق».

ههروهها وتیشى:» دهبوایه پێشتر ههوڵبدرایه بۆ ئهو بابهتهو ئهوانهى بهرپرسن لهخهمڵاندنى ئهو بودجهیه، بهخهمڵاندن پرۆژه بودجهکهیان دیاریبکردایه چهند پارهمان بهردهکهوێت بهوپێیه خهرجییهکان دیاریبکهن، بۆیه مهرج نیه لهسهدا سهد چاوهڕێى بودجهى عێراق بکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار