رۆژئاڤاى کوردستان و هه‌رێم یاداشتى لێکتێگه‌شتن واژۆ ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى ڕاگه‌یاندنى ئازاد له ڕۆژئاواى کوردستان و سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌شیان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان خۆیاندا واژۆ کرد.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا شاندێکى یه‌کێتى ڕاگه‌یاندنى ئازاد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان له هه‌ولێر کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا واژۆ بکه‌ن به ئامانجى دروستکردنى به‌ردى بناغه‌ى کار، که له دواڕۆژدا هۆکاربێت بۆ دروستکردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌موو یه‌کێتى و ئۆرگانه میدیاییه‌کانى تر‌ى کوردستان.
ده‌قى ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنیان:
– کار بکرێ هه‌موو میدیاکانى کوردستان پێکه‌وه په‌یامێکى رۆژنامه‌نوسى پیشه‌ییان هه‌بێت، که دوور بێت له هاندان و ڕق و کینه‌و دووبه‌ره‌کی، به‌ڵکو په‌یامێک بێت به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى دۆزى کوردستان ڕه‌چاوبکات، به‌پێى بنه‌ماکان.
– کار بکرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ى پسپۆڕى له میانى ئاماده‌بوون له کۆێ و چالاکى و وۆرک شۆپى ڕۆژنامه‌نوسى هاوبه‌ش، سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستانیش هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى له‌وباره‌یه نیشاندا.
– هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ى سه‌کۆیه‌کى کراوه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له‌مه‌ێ پڕۆژه‌ى دروستکردنى (فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نوسانى سه‌رتاسه‌رى کوردستان) که پێشتر سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسان کارى له‌سه‌ر کردووه، که ببێته بناغه‌ى پرۆژه‌ى نیشتیمانى هه‌موو سنووره سیاسییه‌کان ببڕێت و له به‌رژه‌وه‌ندى تێکڕاى ڕۆژنامه‌نوسه کوردستانیه‌کان بێت له هه‌ر کوێیه‌ک بن.
– هه‌ماهه‌نگى بکرێت له‌نێوان سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان و یه‌کێتى ڕۆژنامه‌نوسانى ئازاد له ڕۆژئاوا، بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێست و پشتگیری‌کردن، بۆ چوونه ناو ڕێکخراوه ڕۆژنامه‌نوسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
– کار بکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ دۆزینه‌وه و هاریکارى و میکانیزم بۆ ئاسانکارى هاتن و چوونى ڕۆژنامه‌نوسان له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ڕۆژئاوادا.
