فراکسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى کۆده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیراندا کۆبوه‌وه‌و چه‌ند پرسێکیان تاوتوێ کرد له‌وانه پشکى هه‌رێمى کوردستان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى شوباتى 2021 له راگه‌یه‌ندراوێکدا فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى بابه‌تى نزیککردنه‌وه‌ى بۆچونه‌وه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان و رێگه‌چاره‌ى ئه‌و کێشانه به‌پێى ده‌ستور کراوه له‌وانه پشکى هه‌رێمى کوردستان له بودجه‌دا و هه‌روه‌ها موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران.
هاوکات، له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دۆخى ئه‌منى پارێزگاى که‌رکوک و قه‌زاى شنگال کراوه‌و جه‌خت له گرنگى کاراکردنى رێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنه دوقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت کراوه.
