هۆشیار عه‌بدوڵا: قسه‌کانى ئه‌مڕۆى مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه رێککه‌وتن نه‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات هیچ رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کراوه‌و ده‌شڵێت:"قسه‌کانى ئه‌مڕۆى مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه رێککه‌وتن نه‌کرێت
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ھیچ رێککه‌وتنێک له‌باره‌ى پشکى ھه‌رێم له‌ناو لیژنه‌ى دارایى نه‌کراوه له‌سه‌ر هیچ ده‌قێکى دیارى کراو، چه‌ندین فکره هه‌یه و هه‌مووى له چوارچێوه‌ى ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه یان به‌هاى نه‌وتى 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌سورێته‌وه".
هۆشیار عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌شکرد کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخراوه، وتیشى:" قسه‌کانى ئه‌مڕۆى مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه که تێده‌گه‌یت نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت، له‌کاتێکدا هه‌موو هه‌واڵى هاوپه‌یمانى هیواو په‌رله‌مانتارانى کورد ئه‌وه‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه وه‌ک خۆى جێگیر بکرێت تا هیچ بیانوویه‌ک بۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌هێڵینه‌وه که پابه‌ند نه‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له‌باره‌ى داواکارییه‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆ کوه‌زیرانى عێراق له لیژنه‌ى دارایى که پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت، وشیار عه‌بدوڵا وتى:"مسته‌فا کازمى هیچ کوتله‌یه‌کى له‌ناو په‌رله‌ماندا نییه، به‌ڵام پڕۆژه‌ى بودجه پرۆژه‌ى حکومه‌ته بۆ ساڵى دارایى خه‌رجى و داهاته‌کانى له‌و گۆشه‌یه‌وه داوایکردووه که ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌که‌دایه وه‌ک خۆى بروات، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق مافى ده‌ستکارى کردنى هه‌یه".
" ئێمه ده‌زانین پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌ى بودجه‌دا وه‌ک خۆى ناروات و گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پشکى کورد وه‌ک خۆى بدرێت و هه‌مان فه‌لسه‌فه بێت"، هۆشیار عه‌بدوڵا واده‌ڵێت
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌کاتى دانوساندن و کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌ردوولا، له راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى و کوردستاندا گروپێک هه‌ن نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندیان له رێک نه‌که‌وتندا هه‌یه، وتیشى:" هه‌ر له ساڵى 2012 به‌دواوه ئه‌و کاته‌ى مالکى له‌سه‌ر حکوم بووه تا ئێستا گروپێک له هه‌رێمى کوردستان رۆژانه لێدوانى دژ به‌یه‌ک ده‌ده‌ن بۆ لێدان له نزیکبونه‌وه‌ى رێککه‌وتن، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییان له رێکنه‌که‌وتندایه".
ئه‌مرۆ لیژنه‌ى دارایی 46ـه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر بودجه کۆتاى پێیھێنا و تیایدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى کۆبوونه‌وه‌کانى بۆ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو دواخست، که ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى پشوودان و پێیدانى ده‌رفه‌تى زیاتر به لایه‌نه‌کان به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتن.
