به‌شیر حه‌داد: هه‌رێم و عێراق گفتوگۆى سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجامده‌ده‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، روانگه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌یه‌کتر نزیکبونه‌ته‌وه و و ده‌شڵێت:" گفتوگۆکان سه‌رکه‌وتووبوون".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌رۆژنامه‌ى سه‌باح-ى راگه‌یاندووه، گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان "به‌رون و ڕاشکاو و جدیبونه‌وه" به‌ڕێوه‌چون و له‌ئێستادا روانگه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌یه‌کتر نزیکبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" وه‌فدى هه‌رێم سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌کانى راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵ کردوه و گفتوگۆیه‌کى "سه‌رکه‌وتوو" له‌نێوان دیوانى چاودێرى دارایى عێراق و هه‌رێم بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و داتا و زانیاریانه به‌ڕێوه‌چوه.
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ده‌ستور ئه‌رک و مافه‌کانى دیاریکردوه پێویسته هه‌موان په‌ره به گفتوگۆ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان.
بڕیاره رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات، جارێکى دیکه لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌و جێگیرکردنى پشکى کورد له پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
