فه‌رمانده‌یه‌کى هێزى تایبه‌تى تورکیا له چیاى گاره کوژرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى په‌لاماره‌که‌ى تورکیا بۆسه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک، فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌تى تورکیا کوژراو ناسنامه‌که‌شى ئاشکراکرا، کۆماجڤاکێن کوردستانیش ده‌ڵێن چاوه‌روانى ورده‌کارى رووداوه‌کان بن.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى چوارشه‌ممه 10ى شوباتى 2021 سوپاى تورکیا هێرشى ئاسمانیی‌و زه‌مینیى کرده‌سه‌ر چیاى گاره له‌ناوچه‌ى بادینان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ش، سوپاى تورکیا له‌ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه جوڵه‌ى به‌هێزه‌کانى کردوه نه‌ک له‌باکورى کوردستان یان له‌تورکیاوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، (هارون تۆرهان) فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌تى تورکیا له‌چیاى گاره له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه کوژرا.
هاوکات هه‌گه‌په ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات، "گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار له‌هه‌رێمى گاره، گورزى کاریگه‌ریان له‌سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تى تورکداوه".
میدیاکانى نزیک له‌په‌که‌که‌ش ئاشکرایانکردوه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوکانى هه‌په‌گه بڵاویانکرده‌وه، له‌شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا له‌ناوچه‌ى گاره له‌باشورى کوردستان نزیکه‌ى نۆ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) بۆردمانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا دوێنێ شه‌ویش به چڕى به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسکرد که" له ناو ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆردمانکراون کامپێک هه‌یه که دیله‌کانى شه‌ڕى لێى راده‌گیران، زانیارى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م بۆردمانه پاشان بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نین"؟
هاوکات، که‌جه‌که جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که" ئارته‌شى داگیرکه‌ر ته‌نیا دانى به دوو ئه‌فسه‌رى کوژراوى خۆیدا ناوه، به‌ڵام هه‌ژمارى کوژراوه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک زۆر له‌وه زیاتره و چاوه‌روانى ورده‌کارى رووداوه‌کان بن".
