تورکمانه‌کان به لیستێک به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن
نۆ پارتى تورکمانى له که‌رکوک یه‌کیان گرت به‌یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تورکمانه‌کانى که‌رکوک که له نۆ حزب و لایه‌نى سیاسى پێکهاتوون رایانگه‌یاند، به یه‌ک لیست به‌شداریى له ھه‌ڵبژاردنه گشتییه پێشوه‌خته‌که‌ى تشرینى یه‌که‌مى داھاتودا ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، پارته‌کانى (به‌ره‌ى تورکمانى عێراقی، نه‌ته‌وه‌یى تورکمان، دادى تورکمانی، تورکمان ئیلی، بڕیارى تورکمان، ئیراده‌ى تورکمان، مافى تورکمان، وه‌فاى تورکمانى و یه‌کێتیى ئیسلامیى تورکمان) له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایانگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا سه‌رجه‌میان به یه‌ک لیست به‌شداریى ده‌که‌ن.
19ى (کانونى دوه‌م/1)ى ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى کۆبوه‌وه و له‌سه‌ر داواى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کان، ھه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى له 6ى (حوزه‌یران/6)ه‌وه بۆ 10ى (تشرینى یه‌که‌م/10) دواخست.
هه‌رچه‌نده حزب و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان رێککه‌وتوون به یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا پارتى یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه به‌شدارى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌کات یا به‌جیا به‌شدارى ده‌کات.
