مسته‌فاى سه‌ید قادر: له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکنه‌که‌وین پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، باشتره هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌هاته‌دی، پێویسته کورد پشت به‌خۆى ببه‌ستێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ میخال سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى چیک، له هه‌رێم رایگه‌یاندووه، باشتره هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌هاته دی، پێویسته کورد پشت به‌خۆى ببه‌ستێت، سه‌رچاوه‌کانى داهات کۆبکاته‌وه و خه‌رجى که‌مبکاته‌وه و به‌رنامه‌ى چاکسازى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هه‌موو بواره‌کان جێبه‌جێبکات".
هاوکات، جێگیرى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشیوابوو ده‌بێت جگه له نه‌وت و غاز، پیشه‌سازى و بازرگانى و کشتوکاڵ بکاته یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانى سه‌رچاوه‌ى داهات.
مسته‌فاى سه‌ید قادر، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له گرنگى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کردۆته‌وه‌و چه‌ندین پێشنیاز و چاره‌سه‌ر گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا بۆ دامه‌زراندنى هێزێکى هه‌رێمى بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ده‌ره‌کی.
له به‌رامبه‌ردا، میخال سڤۆبۆدا رایگه‌یاند، له 90%ى ئه‌و داهاته‌ى ئێستا هه‌یه نه‌وته، ده‌کرێت سه‌رچاوه‌کانى داهات فراوان بکرێت و هه‌رێمى کوردستان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پته‌وکردنى داموده‌زگاکانى هه‌رێم به‌کاریبێنێت، له پاڵ دابینکردنى پێداویستییه گشتییه‌کان.
