که‌جه‌که به‌یاننامه‌یه‌کى توند له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ گاره بڵاوده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) ڕایده‌گه‌ێنێت که به بێ هاوکاریى په‌ده‌که(پارتى دیموکراتى کوردستان)، ده‌وڵه‌تى تورک ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر گاره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) به‌یاننامه‌یه‌کى تایبه‌ت به هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى بڵاوکرده‌وه و داوا ده‌کات گه‌لى کورد له باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى “به‌سه بۆفاشیزم ، گۆشه‌گیریى و داگیرکاریى ، کات کاتى ئازادییه”به‌شدارى چالاکیى ببن و هه‌ڵوێستى خۆیان نیشان بده‌ن.
هاوکات، کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که)، له‌سه‌ر هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌دژى هه‌رێمى گاره ڕاگه‌یه‌ندراوێکى نووسراوى بڵاو کرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که:
دوابه‌دواى سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا و به‌رپرسانى سوپا و میت بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، له سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى 10 ئه‌م مانگه‌وه هێرشێکى به‌رفراوان له‌سه‌ر گاره ده‌ستى پێکردووه و تورکیا به فڕۆکه هێز داده‌به‌زێنێت له‌و هه‌رێمانه و شه‌ڕێکى قورس له نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورک‌دا له ئارادایه.
بۆجارى یه‌که‌مه که تورکیا له ڕێگه‌ى زه‌ویییه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر گاره، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سنوورى باکوورى کوردستانه‌وه دووره، پێشتر ته‌نها به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومان ده‌کرا، به بێ هاوکاریى و پشتیوانى په‌ده‌که، سوپاى تورک ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر گاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى سێ مانگه په‌ده‌که به ڕه‌وانه کردنى هێزه‌کانى سه‌ر به‌خۆی، گاره‌ى به ته‌واوه‌تى گه‌مارۆ دابوو، مه‌سروور بارزانیش ڕۆژێک پێش هێرشه‌که، داگیرکه‌ریى تورکیاى ڕه‌وا نیشاندا.
تورکیا ده‌ڵیت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی، که له باکوورى عێراق کردوومانه بۆ ڕۆژئاواى کوردستان دووباره‌ى ناکه‌یه‌نه‌وه هه‌ر بۆیه له 22مین ساڵیادى پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیى له‌دژى ڕێبه‌ر ئۆجالان ده‌یانه‌وێت په‌که‌که پاکتاو بکه‌ن و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان له بار ببه‌ن.
به هێرش کردنه سه‌ر گه‌ریلا ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ى فیدراسیۆنى هه‌رێمى کوردستانیش له‌بار ببه‌ن، ئه‌گه‌ر بتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه گاره که له‌سه‌ر سنووره‌کانى تورکیاوه دووره، ئه‌وا به سانایى ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه که‌رکوک و موسڵ به‌و پێیه‌ش تورکیا بڕواته کوێ له‌وێ ناچێته ده‌ره‌وه.
هه‌په‌گه ئاشکراى کردووه، که هێلکۆپته‌ره‌کانى تورکیا له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له هه‌رێمه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌ده‌که‌وه به ئاڕاسته‌ى چیاى گاره فڕیون و فه‌رمانده‌یى شه‌ڕه‌که له شارۆچکه‌ى باکرمانى ئارکێیه‌وه ده‌کرێت.
هێرش له‌سه‌ر گاره، هێرشه بۆسه‌ر ته‌واوى کوردستان و ژیانى ئازاد و دیموکراتیک، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه نه‌بینریت ئه‌وا ئه‌سته‌مه، که کوردستان به ته‌واوه‌تى ڕزگار ببێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا له کوردستان و جیهان له‌دژى ئه‌م داگیرکارییه به شێوه‌یه‌کى چالاک هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و له چوار چێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى “به‌سه بۆ گۆشه‌گیریی، فاشیزم و داگیرکاریی، کات کاتى ئازادییه” چالاکى ئه‌نجام بده‌ن.
هاوشێوه‌ى هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر زاپ له ساڵى 2008چۆن گه‌لى کورد له ئامێدییه، دێره‌لووک و شیلادزێ هه‌ڵوێستیان نواند له‌دژى داگیرکه‌ران، ده‌بێت گه‌لى باشوورى کوردستان به گشتیى له دژى داگیرکاریى تورکیا هه‌ڵوێست بنوێنن، هاوشێوه‌ى ڕاپه‌ڕینى شیلادزێ گه‌ل له‌دژى داگیرکه‌ریى تورکیا ڕاپه‌ڕن و ڕێگه نه‌ده‌ن باشوور داگیر بکرێت.
که‌جه‌که له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى خۆیدا جه‌ختى کردووه‌ته‌وه، که ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌ر شوێنێک له‌دژى پاکتاوکردنى کوردان و له‌باربردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردانه و نایه‌وێت گه‌لى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هیچ ده‌ستکه‌وتێک به‌ده‌ست بێنن، هه‌ر بۆیه گه‌لى کورد بۆ گه‌یشتن به ژیانێکى ئازاد و دیموکرات پێویسته له‌دژى ئه‌م سیاسته پاکتاوکارانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ستنه سه‌ر پێیان.
