وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى به‌رپرسانى ده‌روازه‌کان روونکردنه‌وه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى له‌باره‌ى ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسانى ده‌روازه‌کان رونکردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانى ده‌روازه‌و گومرک کارى خۆیان "به‌پێى یاسا و رێنمایه‌کان " و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێکدانه‌وه‌ى دیکه هه‌ڵناگرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه له میدیاکانه‌وه هه‌واڵى ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسانى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان و گومرک به مه‌به‌ست بڵاوده‌کرێته‌وه، به پێویستى ده‌زانین هه‌مو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه، که فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانى ده‌روازه‌و گومرک کارى خۆیان به پێى یاسا و رێنمایه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێکدانه‌وه‌ى دیکه هه‌ڵناگرێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندى ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رانه به فه‌رمانى وه‌زاره‌تیان و له داهاتودا رونکردنه‌وه‌و ورده‌کارى زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
