مه‌سرور بارزانى سوپاسى به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى باجه‌کان ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌په‌یامێکدا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌کان و خانوبه‌ره‌ى میرى له وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان و خانوبه‌ره‌ى میرى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کردوه رایگه‌یاندووه، به‌پێویستى ده‌زانم له پاى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رک و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى وه‌زیفى و ئه‌خلاقیتان، سوپاس و پێزانینى خۆمتان ئاراسته بکه‌م و ئه‌نجامى سه‌رکه‌وتویى کاره‌کانتان به‌رزده‌نرخێنم.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که " ده‌بینم له‌ماوه‌ى رابردودا و له‌ژێر رۆشنایى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاکسازی، توانیوتانه بوێرانه وێڕاى فشاره‌کان و سه‌ختى به‌ربه‌سته‌کان جێده‌ستتان دیاربێت له‌په‌یڕه‌وکردنى دادپه‌روه‌رى و پیاده‌کردنى یاسا و رێنماییه‌کان".
