وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى وه‌ڵامى به‌یاننامه‌یه‌کى که‌جه‌که ده‌داته‌وه
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتى په‌یوه‌ندى به گرژییه‌کانى نێوان تورکیا و په‌که‌که‌وه نییه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان وه‌ڵامى به‌یاننامه‌یه‌کى که‌جه‌که ده‌داته‌وه، که به‌هۆى شه‌ر و پێکدادانه‌کانى نێوان تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) ده‌ستى به تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به پارتى کردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى ئه‌و به‌یاننامه‌ى که‌جه‌که ره‌ت ده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتى په‌یوه‌ندى به گرژییه‌کانى نێوان تورکیا و په‌که‌که‌وه نییه و دووپاتیکرده‌وه، "ئه‌وه په‌که‌که‌یه که ده‌ستى سوپاى تورکیاى راکێشاوه‌ته ناو هه‌رێم".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى پارتى:
له‌باره‌ى گرژى و پێکدادانى نێوان چه‌کدارانى په‌که‌که و سوپاى تورکیا، دیسان که‌جه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کیدا که‌وتووه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ى قسه‌ى بێ بنه‌ما و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه له دژى پارتى دیموکراتى کوردستان.
وێڕاى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و قسه و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه، جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه، که پارتى هیچ په‌یوه‌ندیى به ناکۆکى و گرژییه‌کانى نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌وه نییه. له راستیدا، ئه‌وه په‌که‌که‌یه که ده‌ستى سوپاى تورکیاى راکێشاوه‌ته ناو هه‌رێم و ئاڵۆزى و تێکدان و ناسه‌قامگیرى بۆ هه‌رێم گواستووه‌ته‌وه. که په‌که‌که شه‌ڕى تورکیاى له‌ناو خاکى تورکیادا نه‌کردووه و به‌رده‌وام له هه‌ڵاتندایه و خه‌ڵکى تر به دواى خۆیدا راده‌کێشێت، پارتى چ تاوانێکى کردووه؟
دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه، که پارتى په‌یوه‌ندیى به‌م شه‌ڕانه‌وه نییه و، هیچ رێگه‌شى له په‌که‌که نه‌گرتووه، که شه‌ێ بکات یان نا. که شه‌ڕیان پێ ناکرێ و هه‌ر له هه‌ڵاتندان هیچ خه‌تاى پارتى نییه و با واز له‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه بهێنن. په‌که‌که خۆى باش ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر پارتى به راستى ده‌ستى له‌و شه‌ڕانه‌دا هه‌بووایه، په‌که‌که له دۆخێکى خراپتردا ده‌بوو.
پێمان وایه باشترین چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌و ناسه‌قامگیرییه ئه‌وه‌یه، که په‌که‌که به‌ڵاى خۆى له کۆڵى هه‌رێمى کوردستان بکاته‌وه و چیتر نه‌بێته هۆى ناسه‌قامگیرى و تێکدانى ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێم.
مه‌حمود محه‌مه‌د
گوته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان
11ـى شوباتى 2021
