بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ: کارى پێکه‌وه‌یى ئاسایش و ناوخۆ ده‌که‌ینه مه‌بناى کارى داهاتومان
"لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى راسپێردرا به‌رنامه دابنێن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیکاران"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ردانێکدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند:" هێزه‌کانى ئاسایش یه‌کێکه له هێزه به ئه‌مه‌که‌کانى کوردستان که خه‌مى دابینکردنى ئارامیان له ئه‌ستۆ گرتووه"،
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 چه‌تۆ ساڵح سه‌عید بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى کرد، چه‌پکه گوڵى پیرۆزبایى پێشکه‌شى هیوا شه‌هید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى ئاسایشى سلێمانى کرد و ڕایگه‌یاند:" ئێمه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ سوپاسى گیان فیداى و شه‌ونخونیتانه‌که‌ین، پشتیوانى ته‌واوى هێزه‌کانى ئاسایش ده‌بین، کارى پێکه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگى ئاسایش و ناوخۆ ده‌که‌ینه مه‌بناى کارى داهاتومان".
بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشیگه‌یاند:" هێزه‌کانى ئاسایش یه‌کێکه له هێزه به ئه‌مه‌که‌کانى کوردستان که خه‌مى دابینکردنى ئارامیان له ئه‌ستۆ گرتووه".
له‌به‌رانبه‌ردا هیوا شه‌هید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى سوپاسى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى کرد بۆ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ى و ڕایگه‌یاند، "به یه‌ک ده‌ستى ده‌توانین ئاسایش و ئارامى زیاتر بۆ خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین".
پاشان هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتى چه‌تۆ ساڵح سه‌عید لیژنه‌ى ئه‌منى باڵا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانى (ئاسایش، پۆلیس، فه‌رمانده‌ى لیواى پاراستنى سلێمانی، لیواى نه‌وت و غاز، هاتوچۆى سلێمانى و به‌شى فڕۆکه‌وانی) کۆبونه‌وه.
کۆبونه‌وه‌که "به‌مه‌به‌ستى به‌رنامه‌دانان بو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و کاره‌دزێوانه‌ى خه‌ڵکانى نا به‌رپرس ئه‌نجامیده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى دابینکردنى ئارامى ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى و بڕیاردرا، لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى راسپێردرێت و به‌هه‌ماهه‌نگى به‌رنامه دابنێن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیکاران".
