کێبڕکێى پڕکردنه‌وه‌ى سێ پۆستى خانه‌ى راپه‌راندن له‌ناو گۆڕان توند ده‌بێته‌وه
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سبه‌ینێ سێ ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن پڕده‌کاته‌وه‌و یه‌کێکیان ده‌درێته ژنێک

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سبه‌ینێ شه‌ممه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى سێ ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن کۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى و بڕیاره یه‌کێک له‌و ئه‌ندامانه بدرێته ژنێک.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌هاوڵاتى وت:" کێبڕکێى توند هه‌یه‌بۆ پڕکردنه‌وه‌ى هه‌رسێ پۆستى (سکرتێرى جڤاتى نیشتمانی، سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنه‌کان و سکرتێرى کاروبارى باژێڕه‌کان) که ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنن".
هه‌روه‌ها وتیشى:" گفتوگۆ کراوه که یه‌کێک له‌و پۆستانه بدرێته ژنێک تا له‌ناو خانه‌ى راپه‌راندندا رۆڵى گه‌وره بدرێته ژنان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه نزیکه‌ى بیست که‌س خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کاندید کردووه‌و پێنجیان له ژنان پێکهاتوون.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، رێکخه‌رى ژوورى دارایى بزوتنه‌وه‌که یه‌کێکه له کاندیده به‌هێزه‌کان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن.
لاى خۆیه‌وه ژوورى هه‌ڵًبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که سبه‌ینێ شه‌ممه خولى دووه‌مى ته‌واوکارى خانه‌ى راپه‌راندن ئه‌ندام ده‌درێت.
ده‌قى به‌یاننامه‌ى ژوورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:
هه‌ڵبژاردنى ته‌واوکارى خولى دووه‌مى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت
پاش ئه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، بڕیاریدا شوێنى سێ ئه‌ندامى ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن پڕبکاته‌وه، ژورى هه‌ڵبژاردن ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو کردووه‌و، رۆژى شه‌ممه ١٣ی٢ی٢٠٢١پرۆسه‌که ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێنمایى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ته‌واوکارى خولى دوه‌مى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ژورى یاسایى دانراوه، له‌ئێستاشدا دواى کۆتایى هاتنى واده‌ى خۆکاندیدکردن، رۆژى شه‌ممه (١٣/٢/٢٠٢١) له کاتژمێر ( ١١)ى پێش نیوه‌ڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌نجام ده‌درێت و، ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى سێ به‌ڕێزى دیکه بۆ ئه‌و پۆستانه".
پێویسته ئاماژه به‌وه‌شبکرێت، بۆ هه‌ر سێ پۆسته‌که (سکرتێرى جڤاتى نیشتمانی، سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنه‌کان و سکرتێرى کاروبارى باژێڕه‌کان) رکابه‌رى هه‌یه، بۆ هه‌ریه‌که له‌پۆسته‌کان دوو هه‌ڵسوڕاو خۆى کاندید کردوه‌و کاندیدى ئافره‌تیش له‌ناو رکابه‌رییه‌که‌وه.
ژورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
١٢ی٢ی٢٠٢١
