به‌غدا په‌نجا ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕیاریدا به دابینکردنى بڕى 50 ملیۆن لیتر نه‌وتى دیکه بۆ ھاوڵاتیانى ھه‌رێمى کوردستان و ھه‌ر به‌رمیلێک به 31 ھه‌زار و 500 دینار ده‌درێت به ھاوڵاتیان.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر دابه‌شکردنى 50 ملیون لیتر نه‌وتى سپیى دیکه بۆ ھه‌رێمى کوردستان.
1. پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رین کۆى ھه‌نارده‌کردنى ده‌کاته (21,500,000) لیتر، که رۆژانه زیاتر له 216 ھه‌زار لیتر نه‌وتى سپى دێت بۆ ئه‌و سێ شوێنه.
2. پارێزگاى ھه‌ولێر زیاتر له (15,80,000) لیترى بۆ دێت، که رۆژانه ده‌کاته 144 ھه‌زار لیتر.
3. پارێزگاى ھه‌ڵه‌بجه (5,250,000) لیتر، که رۆژانه 36 ھه‌زار لیترى بۆ دێت.
4. بۆ پارێزگاى دھۆک (7,900,000) لیتر، که رۆژانه ده‌کاته 72 ھه‌زار لیتر.
هاوکات، ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌نێردرێت بۆ ھه‌رێمى کوردستان به نرخى حکومى ده‌بێت واتا 150 دینار بۆ ھه‌ر لیترێک و ھه‌ر به‌رمیلێک ده‌کاته 31 ھه‌زار و 500 دینار.
