هه‌په‌گه کوژرانى زیاتر له 30 سه‌ربازى تورکیاى له‌چیاى گاره راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه ئاشکراى کرد" که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستاره‌وه به توندیى به‌رپه‌رچى سوپاى تورکیا ده‌درێته‌وه و شه‌ڕێکى قورس له گاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى شوباتى 2021، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى خۆیان و سوپاى تورکیاى ڕاگه‌یاند که" له ئه‌نجامى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گه‌ریلاکاندا به ده‌یان سه‌ربازى سووپاى تورکیا له چیاى گاره کوژراون و به‌ده‌یان سه‌ربازیش بریندارن".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و ڕاگه‌یاندنى هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا، ئامارى سێ ڕۆژه‌ى به‌رخۆدانى گه‌ریلاکان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکى بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره، ئاشکرا کرد.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک له ڕێگه‌ى هێلیکۆپته‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت هێز له گاره دابه‌زێنن که گه‌ریلاکان به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه و شه‌ڕى قورس ده‌قه‌ومێت.
له‌١٠ى شوباتدا له گوندى سیانێ، یه‌که‌م پێکدادان ڕوویدا و ژماره‌یه‌کى زۆر سه‌ربازى داگیرکه‌ر سزا دران و دوژمن پاشه‌کشه‌ى پێکرا، دواتر که‌مپێک له سیانێ له لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه بۆردومان کرا، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا جارێکى دیکه، سوپاى تورک هێرشى سیانێى کرد و گه‌ریلاکان به توندى به‌رپرچیان دانه‌وه و به‌ده‌یان سه‌ربازى داگیرکه‌ر کوژران و جارێکى دیکه پاشه‌کشه‌یان پێکرا.
له دواى نیوه‌ڕۆى ڕۆژى ١٠ى شوبات، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، شه‌ش جار ده‌ڤه‌رى سیانێیان بۆردومان کرد‌و دوابه‌دواى ئه‌مه، به هێلیکۆپته‌ر جارێکى دیکه ویستیان سه‌رباز دابه‌زنێن که گه‌ریلاکان به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و ناچار کران له هه‌رێمه‌که دوور بکه‌ونه‌وه.
له ده‌ڤه‌رى سیانێ، له ڕۆژى ١٠ شوباته‌وه تا ئێستا، شه‌ر و ڕووبه‌ڕوونه به‌رده‌وامه و فڕۆکه‌ى جه‌نگى و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانیى هه‌رێمه‌که‌وه ده‌سووڕێنه‌وه.
ڕۆژى ١١ى شوبات له هه‌رێمى سێدارێى گاره، شه‌ش جار، له هه‌رێمى نێرانێ، پێنج جار، ده‌وروبه‌رى گوندى مووسه‌له‌کا و بلند بازى و شکفتیان، فڕۆکه‌ى جه‌نگیى تورکیا نۆجار بۆردومانى کردوه.
له کاتژمێرى ٢٠:٠٠ى ڕۆژى ١١ى شوباته‌وه تا ئێستا، له هێڵى ئاکرێ، سیانێ و قه‌ڵاى سه‌دام به‌رده‌وام هێلیکۆپته‌رى سکۆرسکى ده‌گه‌ڕێن.
هێزه‌کانى دووژمن له ده‌ڤه‌رى ئه‌رگه‌رێ و سیانێ، هه‌وڵیان دا بڵاو ببنه‌وه و له ئاسمانه‌وه داببه‌زنه ئه‌و هه‌رێمه که ڕووبه‌رووى به‌رپه‌رچى گه‌ریلاکان بوونه‌وه و هه‌وڵه‌که‌یان بێئه‌نجام مایه‌وه.
هێرشى سوپاى تورک داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره، ڕووبه‌ڕووى به‌رخۆدانى گه‌وره‌ى گه‌ریلاکان بوه‌ته‌وه و تێکشکاوه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ى دابه‌زیونه‌ته‌وه ئه‌و هه‌رێمانه‌ش له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه به ته‌واوه‌تى گه‌مارۆ دراون، بۆ شکاندنى ئه‌م گه‌مارۆیه‌ش، ده‌وڵه‌تى تورک به هێرشى ئه‌سمانى و فڕۆکه‌ى جه‌نگى هه‌وڵ ئه‌دات سه‌ربازانى خۆى ڕزگار بکات.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک که له به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلاکان، بێچاره ماوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌کى توند په‌نایان بردوه‌ته‌وه به‌ر به‌کارهێنانى ته‌کنیکى پێشکه‌وتووى شه‌ڕ، هیزه‌کانى گه‌ریلاش به تاکتیکى پێشکه‌وتووى گه‌ریلا، گورزى قورسیان لێ ده‌وه‌وشێنن و هێرشه‌که‌یان تێکشکاندون.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا بڵاویان ده‌کاته‌وه، به ته‌واوه‌تى درۆن و دوورن له ڕاستییه‌وه، به چه‌واشه‌کارى هه‌وڵى به‌لاڕێدابردنى ڕاى گشتیى ده‌ده‌ن، هه تائیستا زیاتر له ٣٠ سه‌ربازى تورکى داگیرکه‌ر له گاره کوژراون و ژماره‌ى شه‌هیده‌کانى گه‌ریلاش به‌و شێوه‌یه نییه که بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێت و له ڕۆژانى داهاتوودا ئاماره‌کان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
تائێستا به‌شداریى ڕاسته‌وخۆى هێزه‌کانى په‌ده‌که بۆ ئێمه پشتڕاست نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام سوپاى تورک هێزه‌کانى خۆى و هێلیکۆپته‌ره‌کانى له شڕناخى باکوورى کوردستانه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ باره‌گاى به‌عشیقه و له‌وێشه‌وه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ باکرمانى ئاکرێ و له‌وێیه‌وه هێرشى گاره ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و داگیرکارییه‌ى تورکیاش، تائێستا په‌ده‌که هیچ هه‌ڵوێستى دژبه‌رى نه‌نواندوه.
میدیاکانى شه‌ڕى تایبه‌تى تورکیا و میدیاکانى نزیکی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چه‌واشه‌کاری، ڕاى گشتى هه‌ڵبخڵه‌تێنن و ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه، هه‌ر له ڕۆژى یه‌که‌مى هێرش بۆ سه‌ر گاره‌وه که نه‌یانتوانى وه‌کوو ده‌یانویست ئامانجى خۆیان به‌ده‌ست بێنن، ڕێگاێکى دیکه‌یان گرته به‌ر و وێنه‌ى که‌سێک به‌ناوى ئیبراهیم پارم-یان له میدیاکانیاندا بڵاو کرده‌وه که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کرد که ئه‌ندامیکى په‌که‌که و به‌رپرسى لۆجستیک بوه، له ڕاستییدا ئه‌و که‌سه ماوه‌یه‌کى زۆر پێش ئێستا له ناو ڕیزه‌کانى ئێمه‌دا دوور خراوه‌ته‌وه و خۆى ڕاده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورک کردبوو و ئه‌م چه‌واشه‌کارییه‌ش، له ڕووى ناچارییه‌وه بۆ به‌لاڕێدابردنى ڕاى گشتى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بڵاوى ده‌کاته‌وه.
ڕۆژى ١١ى شوبات، کاتژمێر ٠٢:٠٠ هه‌رێمى کۆلیتى سه‌ر به خواکورک له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه بۆردومان کراوه.
