هه‌فته‌ى داهاتوو به‌فرێکى زۆر له‌هه‌رێم ده‌بارێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پسپۆرێکى عێراقى که‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر بارینه‌ى شام و تورکیا و هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه به‌فرێکى زۆر ده‌بارێت و له‌هه‌ندێک شوێن ده‌گاته نزیکى یه‌ک مه‌تر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى شوباتى 2021، سادق عه‌تیه که‌شناسى ناسراوى عێراقى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى توریته‌ر نووسیوویه‌تى: " ئه‌و شه‌پۆله‌ى که له جه‌مسه‌رى به‌سته‌ڵه‌کى باکوره‌وه روو ده‌کاته وڵاتى شام و تورکیا و باکورى عێراق پله‌ى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو داده‌به‌زێت و ، له‌هه‌ندێک شوێن زۆرى به‌فره‌که ده‌گاته یه‌ک مه‌تر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که به‌فربارین جگه له لوبنان و سوریا‌و تورکیا باکورى عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌و له شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر و که‌رکوک و دهۆک و باکورى موسڵ و رۆژئاواى ئه‌نبار به‌فر ده‌بارێت.
هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه ئه‌م شه‌پۆله له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنى ره‌شه‌بایه‌کى به‌هێزدا ده‌بێت که له هه‌ندێک شوێن خێراییه‌که‌ى ده‌گاته سه‌د مه‌تر له کاتژمێرێکدا.
