تورکیا چه‌ندین ناوچه‌ى پارێزگاى دهۆکى بۆردومانکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیاوه چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له سنورى پارێزگاى دهۆک بۆردومانکراون و به‌شێک له بۆردومانه‌کان نزیک چڕى دانیشتوان بووه.
ئه‌مشه‌و هه‌ینى، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا به‌به‌رده‌وامى چه‌ندین ناوچه‌یان له سنورى پارێزگاى دهۆک بۆردومان کردوه‌و به‌شى زۆرى بۆردومانه‌کانیش بۆ چیاى گاره له‌سنورى پارێزگاى دهۆک و خێرێ له ناوچه‌ى شێخان بووه .
لاى خۆیانه‌وه هێزه‌کانى هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه که"تورکیا ده‌یه‌وێت له ژێر بۆردومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى ڕێگه خۆش بکات بۆ دابه‌زینى هێز به هه‌لیکۆپته‌ر له چیاى گاره‌و تا ئێستا ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌و رێگه‌یان پێنه‌داون".
هاوکات جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه که زیاتر له 30 سه‌ربازى تورکیا له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ رۆژه‌دا کوژراون و ده‌یان برینداریان هه‌یه.
