له‌باره‌ى خراپى کوالیتى به‌نزین هۆشدارى ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى رایگه‌یاند، هاوڵاتیان به دڵه‌راوکێیه‌کى زۆره‌وه ده‌ڕوانه کوالیتى خراپى به‌نزین له کوردستان و تۆڕه‌که‌یان هۆشیارى ده‌دات که پێکهاته‌کانى به‌نزینى به‌کارهاتو له کوردستان هۆکارى ده‌یان کێشه و نه‌خۆشى ته‌ندروستین به شێرپه‌نجه‌شه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتی:
تکایه ژیانى ھاوڵاتیانى کوردستان با نه‌کرێته قوربانى بازرگانیه‌کى ڕه‌ش
تۆرى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى هۆشیاریه‌کى توند له‌باره‌ى کاریگه‌رییه خراپه‌کانى به‌نزین له کوردستان ده‌دات
تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى به دڵه‌راوکێیه‌کى زۆره‌وه ده‌ڕوانێته کوالیتى خراپى به‌نزین له کوردستاندا. تۆڕه‌که‌مان هۆشیارى توند ده‌دات که پێکهاته‌کانى به‌نزینى به‌کارهاتو له کوردستان هۆکارى ده‌یان کێشه و نه‌خۆشى ته‌ندروستین به شێرپه‌نجه‌وه.
به گوێره‌ى به‌دواداچونى تۆره‌که‌مان به‌لاى که‌مه‌وه دو پێکهاته‌ى به‌نزین له کوردستان به‌کارده‌هێنرێن که زه‌ره‌رى ته‌ندروستى گه‌وره‌یان هه‌یه. هه‌ردو ئه‌و پێکهاتانه‌ى خواره‌وه بۆ زیادکردنى پله‌ى ئۆکتانى به‌نزین به‌کارده‌هینرێن.
1- قورقوشم: له چه‌ند ساڵى رابوردودا رێژه‌ى قورقوشم له هه‌واى کوردستاندا به رێژه‌یه‌کى ترسناک زیادیکردوه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که قورقوشم له به‌نزیندا به‌کارده‌هێنرێ (که له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا قه‌ده‌غه‌کراوه). به‌داخه‌وه پاڵاوکه‌گانى هه‌رێمى کوردستانى مادده‌ى قورقوشم به‌کارده‌هێنن. هه‌روه‌ها زیادبونى ماده‌که بۆ زیادبونى له‌ناوبردنى پاترى به‌کارهاتوى ئۆتۆمبیله‌وه‌یه‌وه که دواى ته‌واوبونى ته‌مه‌نیان به شێوه‌یه‌کى نازانستى فرێده‌درێن.
تۆڕه‌که‌مان ئه‌م زه‌ره‌ره ته‌ندروستیانه‌ى قورقوشم له به‌نزیندا ده‌ستنیشانده‌کات:
1. مردن
2. که‌م خوێنی
3. کێشه‌ى گه‌شه له مناڵان
4. دابه‌زینى تواناى عه‌قڵى له مناڵان
5. دواکه‌وتنى فێربون له مناڵان
6. زه‌ره‌ر به کۆئه‌ندامى ده‌مار
7.به‌رزبونه‌وه‌ى فشارى خوێن
8. زیادبونى نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و خوێنبه‌ره‌کان.
2- به‌نزینا: جگه له قورقوشم مادده‌ى به‌نزینا به‌کارده‌هینرێ بۆ زیادکردنى پله‌ى ئۆکتان. به گوێره‌ى ستاندارده جیهانیه‌کان نابێ رێژه‌ى ئه‌و مادده‌یه له 0.62 زیاتر بێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستان رێژه‌که زۆر له‌وه زیاتره. ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ ئه‌م نه‌خۆشى و حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه:
1. شێرپه‌نجه
2. نه‌خۆشیه‌کانى دڵ
3. نه‌خۆشیه‌کانى فشارى خوێ و خوێنبه‌ره‌کان
4. نه‌خۆشیه‌کانى کۆئه‌ندامى هه‌ناسه
5. کێشه‌کانى منداڵبون
6. کێشه‌ى کۆئه‌ندامى به‌رگری.
به‌هۆى ئه‌م ئاکامه ته‌ندروستیه خراپانه‌وه، تۆره‌که‌مان داوا ده‌کات که:
1. به‌کارهێنانى قورقوشم له به‌نزین به ته‌واوه‌تى قه‌ده‌غه‌بکرێ و پاترى ئۆتۆمبیل به شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێ که نه‌بێته هۆى پیسبونى ژینگه.
2. رێژه‌ى مادده‌ى به‌نزینا پێویسته له خوار 0.62 وه بێت.
لێره‌شه‌وه داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى ته‌ندروستى و ژینگه ده‌که‌ین بڕیار و هه‌نگاوى پراکتیکى خێرا بنێن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م کێشه ژینگه‌یى و ته‌ندروستیه گه‌وره‌یه.
تۆره‌که‌مان ئاماده‌یه هه‌مو هه‌نگاوه مه‌ده‌نى و یاساییه‌کان بگرێته به‌ر بۆ پاراستنى خه‌ڵکى کوردستان له ژه‌هربارانکردنیان له‌رێى به‌نزینى خراپه‌وه.
تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى
