حه‌شدى شه‌عبى: رووبه‌رووى تورکیا ده‌بینه‌وه له شه‌نگال

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى ڕایگه‌یاند سێ لیوایان بردووه‌ته شه‌نگال و فرۆکه‌کانى تورکیا له شه‌نگاله‌وه چونه‌ته ئه‌و سنورانه‌ى حه‌شدى لێیه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره بیه‌وێت هێرش بکات رووبه‌رووى ده‌بینه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان جه‌زائیرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاند:" سێ لیواى حه‌شدى شه‌عبیمان بردۆته قه‌زاى شه‌نگال و له‌م دوو رۆژه‌دا فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا له شه‌نگاله‌وه چونه‌ته ئه‌و سنورانه‌ى که حه‌شدى شه‌عبى تێدان بۆیه ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێت هێرشى سه‌ر شه‌نگال بکات ده‌بێت ڕوبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه".
فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى باسى له‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گفتوگۆیه‌ک کراوه‌و سوپاى عێراقیش هێز بۆ شه‌نگال ده‌جوڵێنێت.
هه‌روه‌ها پێشیوابوو حکومه‌ته‌کانى عێراق و هه‌رێم هه‌ردوکیان بێده‌نگ بوون تا ئێستا له‌سه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا، بۆیه داواى کۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌رگرتنى هه‌ڵوێست ده‌کات و داوا ده‌کات باڵیۆزى تورکیا له عێراق بانگ بکرێت بۆ لێپێچینه‌وه .
