په‌که‌که: هاوشێوه‌ى هه‌فتانین داگیرکه‌ران له گاره تێکده‌شکێنين و بۆیان ده‌بێته گۆڕستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌که‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت هاوشێوه‌ى هێرشى سه‌ر هه‌رێمى زاپ و هه‌فتانین داگیرکه‌ران له گاره‌ش تێکده‌شکێنن و بۆیان ده‌بێته گۆڕستان، داواش له گه‌لى کورد به تایبه‌تى خه‌ڵکى ئامێدى ده‌کات له باشوورى کوردستان که له دژى هێرش بۆ سه‌ر گاره هه‌ستنه سه‌ر پێیان و به‌رخۆدان بکه‌ن.
راگه‌یه‌نراوى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که:
ئێمه له ٢٢مین ساڵیادى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوباتداین، که له‌دژى ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان و له که‌سایه‌تى ئه‌ودا له‌دژى گه‌لى کورد و ته‌ڤگه‌رى ئازادى ئه‌نجامدرا، و ده‌که‌وینه ٢٣مین ساڵى به‌رخۆدانى گه‌وره له‌دژى پیلانگێڕیه‌که، سه‌ره‌تا، سڵاوى خۆمان پێشکه‌ش به ڕێبه‌رى ئاپۆ ده‌که‌ین که به به‌رخۆدانه گه‌وره‌که‌ى پیلانگێڕیه‌که‌ى تێکشکاند، له که‌سایه‌تى شه‌هیدانى سه‌ره‌تاى به‌رخۆدانى دژى پیلانگێڕیه‌که هه‌ڤاڵان خالید ئۆڕال، ئاینور ئارتان و دوایین شه‌هید دڵشێر هه‌ره‌کۆل هه‌موو شه‌هیدان به ڕێزه‌وه وه‌بیر دێنینه‌وه که به درووشمى ‘ئێوه ناتوانن رۆژى ئێمه تاریک بکه‌ن’ له ده‌ورى ڕێبه‌ر ئاپۆ بوونه بازنه‌یه‌ک له ئاگر و ٢٣ ساڵه پیلانگێڕیه‌که تێک ده‌شکێنن. به ناوى ته‌ڤگه‌ر و گه‌له‌وه، ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین که له ٢٣مین ساڵیاددا، له‌سه‌ر بناغه‌ى هه‌نگاوى ‘کات کاتى ئازادیه’، به به‌هێزى له‌دژى پیلانگێڕیه‌که تێده‌کۆشین و سه‌رکه‌وتن گه‌وره‌تر به‌ده‌ست دێنین.
هه‌روه‌ک ده‌زانرێت پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى پشت به سیستمى قڕکردنى کورد و هێرشى هه‌مه‌لایه‌ن ده‌به‌ستێت که بۆ له‌ناوبردنى هه‌بوونى گه‌لى کورد و قڕکردنى کورد ئه‌نجامدراوه، به‌م ئامانجه سه‌ره‌تا له‌ناو مانگى شوباتى ساڵى ١٩٢٥دا، له‌دژى شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانى هێرش ئه‌نجامدرا و دواتر له‌شێوه‌ى هێرشى ئاگری، ده‌رسیم، باشوور و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌رده‌وام بوو، دواى ئه‌وه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ و په‌که‌که بوونه نوێنه‌رى هه‌بوون و ئازادى کورد و چاره‌سه‌رى ئازادیى و دیموکراسییان بۆپرسى کوردستان سه‌پاند، پیلانگێڕیه‌که بۆ هێرشێک له‌دژى ئه‌وان گۆڕا، ئێستا ئێمه له ٩٦مین ساڵیادی، پیلانگێڕى ١٥ى شوباتى ١٩٢٥دا و له ٢٢مین ساڵیادى پیلانگێڕى ١٥ى شوباتى ساڵى ١٩٩٩داین، ڕێبه‌رى عه‌بدوڵلا ئۆجالان، ١٥ى شوباتى وه‌ک ‘رۆژى قڕکردنى کورد’ى به‌ناوکرد، ئه‌مڕۆ پیلانگێڕى بووه‌ته ڕێبازێک که له‌لایه‌ن سیستمى پاکتاوکه‌رى کورده‌وه به به‌هێزى به‌کارده‌هێنرێت.
پیلانگێڕیه‌که ٢٢ ساله له‌ژێر سیستمى گۆشه‌گیرى و ئه‌شکه‌نجه‌ى ئیمڕالیدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت
هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى که له‌دژى ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان له ٩ى تشرینى یه‌که‌مى ١٩٩٨ بۆ ئه‌وه‌ى له سوریا بچێته ده‌ره‌وه، ده‌ستپێکرا. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پیلانه سه‌رى نه‌گرت، ئه‌مجاره بۆ پیلانگێڕى ١٥ى شوباتى ١٩٩٩ بۆ له‌سێداره‌دانى ڕێبه‌ر ئاپۆ گۆڕا. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ش سه‌رنه‌که‌وت، بۆ سیاسه‌تى له‌ناوبردن له‌ناو سیستمى ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرى ئیمڕالى گۆڕا. له رێگه‌ى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى ئه‌وه‌درا که له‌سه‌ر بناغه‌ى پاکتاو کردنى ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌که‌که پاکتاو بکرێت و به پاکتاو کردنى په‌که‌که‌ش کورد له‌ناو ببرێت. ئه‌م هێرشه ٢٢ ساله له‌ژێر ناوى سیستمى گۆشه‌گیرى و ئه‌شکه‌نجه‌ى ئیمڕالیێ به‌رده‌وامه.
راستیه‌کى ئاشکرایه که هێرشیى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى بڕیار و لێگه‌ڕینى ڕێبه‌ر ئاپۆ و چوون بۆ ئه‌وروپا و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى به ڕێبازى سیاسه‌تى دیموکراتى کێشه‌ى گه‌لى کورد بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ش پیلانگێڕى نێوده‌وله‌تى هێرشێکه له‌دژى ئازادى و دیموکراسی، له‌دژى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورده. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌درێت که کێشه‌ى کورد، به بێچاره‌سه‌رى بمێنێته‌وه و ناکۆکیه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و شه‌ێ به‌رده‌وام بێت. هێرشێکى قڕکه‌ره و هه‌وڵ ده‌درێت که ئیراده و هه‌بوونى کوردى ئازادى له‌ناوببرێت .
هه‌روه‌ها راستیه‌کى ئاشکرایه که هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌مریکا له‌و کاته‌دا به‌ڕێوه‌برا و جێبه‌جێکرا، سه‌ره‌تا یونان، رووسیا، کینیا و میسێ و نۆکه‌رانى کورد و سیستمى ده‌سه‌ڵاتپارێز و ده‌وڵه‌تپارێز به‌شداریان کرد، ٢٢ ساڵه ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تى تورک و ئه‌و هێزانه به شێوه‌یه‌کى سیستماتیک به‌رده‌وامى به سیستمى ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرى ئیمڕالى ده‌ده‌ن،هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تى تورکى پاکتاوکه‌ر که دوژمنى هه‌موو کوردێکه و ده‌یه‌وێت هه‌بوونى کوردى ئازاد له‌ناوببات، له هه‌موو لایه‌ک زیاتر پشتگیرى له ئه‌مریکا و سیستمى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى جیهان وه‌رده‌گرێت، ئێستاکه ئه‌مریکا و هێزه‌کانى دیکه راسته‌وخۆ بوونه‌ته هاوکارى تاوانى له‌ناو بردنى گه‌لى کورد.
پیلانگێڕیه‌که زیاتر کۆمه‌ڵکوژى و سته‌مى به‌سه‌ر ڕه‌نجده‌ران، ژنان و گه‌نجاندا هێنا
له‌به‌رچاوه که هێزه ناوبراوه‌کان، هه‌م به پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ده‌که‌ن و هه‌م له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى ٢٢ ساڵ سه‌رنه‌که‌وتن. له‌م دۆخه‌دا، سه‌ره‌تا ئه‌مریکا و هێزه‌کانى دیکه پێویسته، پێداچوونه‌وه به دۆخه‌که‌یان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر بکرێت، له سه‌ر هێڵێک سیاسه‌ت بکه‌ن که خۆیان له تاوانى پاکتاو کردن ڕزگار بکه‌ن،پێویسته ده‌ست له رژاندنى خوێنى کورد هه‌ڵگرن و له‌مه زیاتر پشتیوانى له هێرشى پاکتاوکه‌رانه و داگیرکه‌رى فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په نه‌که‌ن.
هێرشى پیلانگێڕى که ٢٢ ساڵه له‌دژى هه‌بوونى کوردى ئازاد به‌رێوه‌ده‌برێت، له هه‌موو جیهان بۆ گه‌لانى ره‌نجده‌ر، ژنان و گه‌نجان، بووه‌ته فشار، داگیرکه‌ری، کۆمه‌ڵکوژى و سته‌مێکى قوڕس، هێرشى پاکتاوکارانه له‌دژى گه‌لى کورد له بناغه‌دا هێرشه له دژى گه‌لان، ژنان و گه‌نجان، ئه‌و کاته پێویسته ئه‌م راستیه ببینرێت و گه‌لانى ره‌نجده‌ر، ژنان و گه‌نجان زیاتر به به‌هێزى له‌به‌رانبه‌ر هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى بوه‌ستنه‌وه و به به‌هێزى پشتیوانى له تێکۆشانى ئازادى ژنان، گه‌نجان و گه‌لى کورد بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد پیلانگێڕیه‌که له‌دژى گه‌لانى تورکیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدرا
بێگۆمان ئه‌م هه‌ڵوێسته، زیاتر پێویسته ببێته هه‌ڵوێستى ژنان، گه‌نجان و گه‌لانى تورکیا. هه‌روه‌ها به‌رله هه‌موو شتێک، پێویسته، ببێته هه‌ڵوێستى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له‌به‌رئه‌وه‌ى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد، له‌دژى گه‌لانى تورکیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدرا، به‌م پیلانگێڕیه هه‌وڵدرا که له چوارچێوه‌ى جه‌نگى سێیه‌مى جیهانیدا ناوچه‌که به‌ره‌وه شه‌ێ و ناکۆکى زیاتره‌وه په‌لکێش بکرێت و به فشارى فاشیست، تیرۆر و داگیرکه‌رى لاوازبکرێت، چاره‌نووسى گه‌لى کورد و گه‌لانى تورکیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ژنان، گه‌نجان و گه‌لانى تورکیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پێویسته به‌ر له هه‌موو که‌سێک، له‌به‌رانبه‌ر پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى بوه‌ستنه‌وه و ببینن که هێرشى پیلانگێڕى له‌دژى ئه‌وانه و به‌شدارى له به‌رخۆدانى گه‌وره و مێژوویى گه‌لى کورد بکه‌ن و پشتیوانى لێبکه‌ن.
گه‌لى کورد له ده‌ستپێکه‌وه، له‌به‌رانبه‌ر هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وله‌تى بێده‌نگ نه‌ما، سه‌ره‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆ و کوردانى وڵاتپاریز هه‌مووان له‌دژى هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌کى مێژوویى به‌رخۆدانێکى گه‌وره‌ى ئازادیان به‌ڕێوه‌برد، ڕێبه‌ر ئاپۆ به تێگه‌یشتنى به‌رزى خۆی، به به‌رپرسیارى و پێشبینیه به‌هیزه‌کان، به رێبازى خوڵقێنه‌رى خۆى هێرشى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى زوو ده‌بینى و هه‌ڵوێستى له‌دژى پیشان ده‌دا، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، ده‌توانین بڵێین هێرشى له‌ناوبردن و له‌سێداره‌دانى پیلانگێڕیه‌که‌ى به ته‌نها پووچه‌ڵکرده‌وه، دواتر تێکۆشانى ئیمڕالی، هاوکات له‌گه‌ڵ بارودۆخى قوڕس و نه‌بوونى ده‌رفه‌ت، خۆى له ئاستێکى به‌رزدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌برد و به رێکخستن و دیسیپلینه‌وه کارى کرد و به‌م شێوه‌یه سه‌رکه‌وت.
گه‌له‌که‌مان، ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له‌دژى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌ت و سیستمى ئه‌شکه‌نجه‌ى ئیمڕالى هه‌موو کاتێک تێکۆشانى کرد
ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشکه‌وتنى گه‌وره‌ى مێژوویی، له‌سه‌ر بناغه‌ى گۆڕانکارى هێڵى ‘تیئۆرى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتیک’ و ‘ ژیانه‌وه‌ى سییه‌مینى ڕێبه‌رتی’ له‌ناو بارودۆخێکى تێکۆشانى ئیمڕالیدا، به‌ده‌ست هێنا. و به‌م شێوازه‌ش خۆى له سنوره ته‌سکى نه‌ته‌وه‌ى و چینایه‌تى رزگار کرد و بۆ ڕێبه‌رى ئازادى گۆڕا که ڕێگاى ئازادى و ڕزگارکردنى ژن، گه‌نج، ژێرده‌سته‌کان و گه‌لانى ژێرده‌ستى ڕۆناک کرده‌وه، تێکۆشانى ٢٢ ساڵ له‌دژى سیستمى گۆشه‌گیرى و ئه‌شکه‌نجه‌ى ئیمڕالى پێشکه‌وتنێکى به‌م شێوه‌یه‌ى گه‌وره‌ى مێژوویى خوڵقاند، بێگۆمان له‌وه زیاتر و گه‌وره‌تر، پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنى دیکه بوونى نییه، بۆیه پێویسته مرۆڤ به‌م دۆخه سه‌ربه‌رز بێت وله ئه‌م هێڵه به راستى تێبگات و جێبه‌جێ بکات.
ئاشکرایه که ته‌ڤگه‌رى ئازادیمان و گه‌له‌که‌مان ٢٢ ساڵه له ده‌ورى ڕێبه‌ر ئاپۆ کۆبوونه‌ته‌وه و له‌دژى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى و سیستمى ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرى ئیمڕالى به دلێرى تێده‌کۆشن، هێزه‌کانى گه‌ریلامان به قاڕه‌مانی، ته‌ڤگه‌رى ژن، گه‌نجانمان به پێشه‌نگایه‌تى تێکۆشانى مێژوویى بۆ ئازادى ده‌که‌ن، سه‌ره‌تا له تورکیا دۆسته‌کانمان له هه‌موو جیهان، هێزه شۆرشگێر و دیموکراته‌کان، هاوکاریه‌کى زۆر گه‌وره‌یان کرد، ئه‌م تێکۆشانه گه‌وره‌یه ٢٢ ساڵه له‌سه‌ر هێڵى به‌رخۆدانى فیدایى ‘ ئێوه ناتوانن رۆژى ئێمه تاریک بکه‌ن’ به‌ڕێوه‌برا و به هێزى شه‌هیده قاڕه‌مانه‌کانمان که ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته ده‌یان هه‌زار که‌س، سه‌رکه‌وتووه، گه‌لى کورد پشتگیریه‌کى گه‌وره‌ى ئازادیپارێزى مێژوویى خۆى له‌ناو ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا به‌ده‌ست هێناو و پاراستویه‌تی، بۆیه‌ش به پیشه‌نگایه‌تى شۆڕشى ئازادى ژن، شۆڕشى مۆدیرنیته‌ى دیموکراتیک له هه‌موو گۆڕه‌پانێک به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، پێگه‌ى باشوورى کوردستان پارێزراوه، شۆرشى ئازادى ڕۆژئاوا ئه‌نجامدرا و پارته‌که‌مان له‌سه‌ر هێڵى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتى خۆى به‌هێز کرد و سه‌رله‌نوێ خۆى دروست کرده‌وه، گه‌له‌که‌مان له‌ناو سیستمى که‌جه‌که‌دا رێکخستنى خۆى به‌هێز کرد.
له‌سه‌ر بناغه‌ى هه‌نگاوه‌که’ له چوار پارچه‌ى کوردستان و جیهان، چالاکى ئازادى زیاتر ده‌بێت
ئێمه به‌م ده‌ستکه‌وته گه‌ورانه، له ئاستى ڕێبه‌رتی، پارتى و گه‌ل که به‌ده‌ستمان هێناوه، ده‌ست به ساڵى ٢٣ تێکۆشان له‌دژى پیلانگێڕى ده‌که‌ن. له‌سه‌ر بناغه‌ى هه‌نگاوى به‌رخۆدانمان ‘به‌سه بۆ گۆشه‌گیری، فاشیزم و داگیرکه‌ری، کاتى ئازادیه’، که بۆ ئازادى فیزیکى ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامده‌درێت، له چوار پارچه‌ى کوردستان و هه‌موو جیهان چالاکى ئازادى زیاتر ده‌بن. گه‌ریلاکانمان، به قاڕه‌مانى گورزى گه‌وره له دوژمنى فاشیست – داگیرکه‌ر ده‌ده‌ن. به‌رخۆدانى زیندانه‌کان وه‌ک هه‌موو کاتێک، هێزێکى زۆر به‌هه‌نگاوى ‘کاتى ئازادیه’ ده‌به‌خشێت. ژنان و گه‌نجان، هێزه دیموکراته‌کان، چالاکى ئازادى هه‌موو کاتێک فراوان ده‌که‌ن. به تایبه‌تى هێزه شۆرشگێره – دیموکراته‌کانى دژه فاشیستى جیهان، ڕێکخستنه‌کانى ژنان و گه‌نجان، بزوتنه‌وه کرێکارى و ره‌نجده‌ران بۆ ئازادى فیزیکى ڕێبه‌ر ئاپۆ له ده‌ورى تێکۆشان کۆبوونه‌ته‌وه. ڕێبه‌ر ئاپۆ که ماندێلاى سه‌رده‌مه، له ماوه‌یه‌کى نزیکدا له بارى جه‌سته‌ییه‌وه به دڵنایه‌وه ئازاد ده‌بێت.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، ده‌ست به ٢٣مین ساڵى تێکۆشان له‌دژى پیلانگێڕى ده‌که‌ین. ئاشکرایه که له ساڵى ٢٣میندا، له هه‌موو جێگایه‌ک چالاکى ئازادیمان زیاتر ده‌بن، پیلانگێڕیه‌که به‌ته‌واوى له‌ناوده‌برێت، سیستمى ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرى ئیمڕالى هه‌ڵده‌وه‌شێت، ئازادى جه‌سته‌ییى ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، کوردستان ئازاد ده‌بێت، تورکیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دیموکرات ده‌بن.
به‌م بۆنه‌شه‌وه جارێکی‌تر به‌ڕێزه‌وه سڵاومان ئاڕاسته‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌که‌ین، به‌ڕێزه‌وه یادى شه‌هیده قاڕه‌مانه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه و داوا له ژنان و گه‌نجان و هه‌موو گه‌لى کورد و دۆسته‌کانمان ده‌که‌ین که چالاکى به‌رخۆدان و ئازادى له‌دژى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوبات له هه‌موو جێگایه‌ک به‌هێز بکه‌ن و به شێوه‌یه‌کى کاریگه‌رى خه‌بات بکه‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که له‌مدواییانه‌دا گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌ستمان، سوپاى فاشیست و داگیرکه‌رى تورک، سه‌رله‌به‌یانى ١٠ى شوبات، کاتژمیر ٣ێ، به زه‌مینى و ئاسمانى هێرشێکى فراوانى داگیرکه‌رى بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره‌ى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا ده‌ستپێکردووه، ئه‌گه‌ر زانیارى روون و فراوانمانیشمان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م هێرشه جێگاى سه‌رسووڕمان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌لوسى ئاکارى وه‌زیرى شه‌ڕى تورک و یاشار گوله‌ر سه‌رۆک ئه‌رکانى تورک به‌رله ماوه‌یه‌ک سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێریان کردبوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى عێراق و په‌ده‌که پلانیان بۆ هێرشى داگیرکه‌رى داڕشتبوو، ئاشکرایه که هێرشه‌که له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌م پلانه داڕێژراوه، ئاشکرایه که بێ ئاگادارى و قبوڵکردنى به‌رپرسانى عێراق و په‌ده‌که، ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌رێمى گاره که ٧٠ کیلۆمه‌تر له سنورى ده‌وڵه‌تى تورک دووره، ناتوانێت ده‌ست به هێرش بکات.
دیاره هێزه پیلانگێڕه‌کان به هێرشێکى به‌م شێوه‌یه‌ى داگیرکه‌ری، پێشوازى له ٢٢مین ساڵیادى پیلانگێڕى ١٥ى شوبات ده‌که‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت گورز له پارته‌که‌مان په‌که‌که و هێزه‌کانى دیکه‌ى گه‌ریلاى قاڕه‌مان بوه‌شێنن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورک له باشورى کوردستان و هه‌رێمه‌کانى دیکه بڵاوببێته‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌نجامى ئۆپه‌ڕاسیۆنى زاپ له شوباتى ٢٠٠٨ و ئۆپه‌ڕاسیۆنى حه‌فتانین له حوزه‌یرانى ٢٠٢٠، له‌بیرنه‌کرێن، وه‌ک زاپ و حه‌فتانین، گه‌ریلا قاره‌مانه‌کانمان له گاره‌ش له‌دژى هێرشى داگیرکه‌رى فاشیست و پاکتاوکه‌ر به قاڕه‌مانى به‌رخۆدان ده‌که‌ن و گورزى گه‌وره له دوژمن ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا گه‌له‌که‌مان به تایبه‌تى له ئامیدى و له سه‌رتاسه‌رى باشوورى کوردستان، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌دژى ئۆپه‌ڕاسیۆنى زاپ و حه‌فتانین به‌رخۆدانیان کرد، له‌دژى هێرشى داگیرکه‌رى له‌به‌رانبه‌ر گاره‌ش ئه‌بێت هه‌ستنه سه‌رپێ و به شێوه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌رخۆدان بکه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته باش بزانن، هه‌رێمى گاره بۆ سوپاى تورکى فاشیست و پاکتاوکه‌ر و نۆکه‌ره‌کانیان ده‌بێته گۆڕستان.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه بانگه‌وازیمان ئاڕاسته‌ى گه‌نجان و ژنانى کورد، گه‌له وڵاتپارێزه‌که‌مان و دۆسته دیموکراته‌کانمان ده‌که‌ین له چوار پارچه‌ى کوردستان و هه‌موو جیهان، له‌دژى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک له گاره هه‌ستنه سه‌ر پێ، بڕژێنه ناو شه‌قامه‌کان، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان له‌دژى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک تێ‌بکۆشن و پشتگیرى به‌رخۆدانى مێژوویى گه‌ریلا قاڕه‌مانه‌کانمان بکه‌ن.
