مه‌سرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت که‌رتى تایبه‌ت و بازرگانى بچوک په‌ره پێ بده‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێنجه‌مین کۆنفرانسى تێدێکس نیشتمان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به به‌شداریى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ستیپێکرد و رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت که‌رتى تایبه‌ت و بازرگانى بچوک په‌ره پێ بده‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، پێنجه‌مین کۆنفرانسى تێدێکس نیشتمان ده‌ستیپێکرد به ئاماده‌بونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌کۆنفرانسه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌ت وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا رایگه‌یاند:" من بۆ پشتیوانیى ئێوه هاتووم، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشتر له نێوان حکومه‌ت و گه‌نجاندا دروست بکه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت که‌رتى تایبه‌ت و بازرگانى بچوک په‌ره پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان پشت به کار‌و پیشه‌ى خۆیان ببه‌ستن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار