شه‌رێکى قورس له نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورکیا رووده‌دات
"له گاره سه‌ربازانى تورک له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه گه‌مارۆ دراون"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له گاره شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى داگیرکه‌رى تورک‌دا ڕووده‌دات و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا گردى شه‌هید عه‌گید و گۆڕه‌پانى بێى بۆردوومان ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، میدیاى ڕۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که ئێستا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا به چڕى بۆردوومانى گردى شه‌هید عه‌گید و گۆڕه‌پانى بێى له گاره ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها شه‌وى ڕابردوو چیاى کوڕه ژارۆ له زاپ جارێک و هه‌رێمى گاره 12جار له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیاوه بۆردومان کراون.
هاوکات، ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له هه‌رێمى سیانێ و ئه‌رگه‌رنێ له گاره سه‌ربازانى تورک که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه گه‌مارۆ دراون، هه‌وڵیانداوه خۆیان له گه‌مارۆکه ڕزگار بکه‌ن، له یه‌ک دابڕاون و له‌گرووپه‌که‌یان ون بوون، بۆ ڕزگار کردنیان فڕۆکه جه‌نگییه‌کان به شێوه‌یه‌کى چر ئه‌و هه‌رێمه‌یان بۆردوومان کرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان له گه‌مارۆى گه‌ریلا ڕزگار بکه‌ن".
ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌مڕۆ چوار ڕۆژه شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورکیا له هه‌رێمى گاره به‌ڕێوه ده‌چێت و "گه‌ریلاکان گورزى جه‌رگبڕیان له داگیرکه‌ران وه‌شاندووه".
