حزبى شیوعى: پێویسته سنوورێک بۆ سه‌رکێشیه‌کانى ئه‌ردۆغان دابنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حزبى شیوعى کوردستان به‌توندیى سه‌رکۆنه‌ى په‌لاماره داگیرکارییه‌کانى سوپاى تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمى گاره ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه، پتر هانى تورکیا ده‌دات بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کارى دوژمنکارانه به‌رامبه‌ر به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان و زیاترکردنى بنکه سه‌ربازییه‌کانى له هه‌رێمدا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، حزبى شیوعى کوردستان به فه‌رمیى هه‌ڵوێستى خۆى له دژى هێرشه داگیرکارییه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا پیشاندا و راشیده‌گه‌یه‌نن پێویسته سنورێک بۆ سه‌رکێشیه‌کانى ئه‌ردۆغان دابنرێت له‌ناوچه‌که‌دا.
ڕاگه‌یه‌ندراوى حزبى شوعى:
حزبى شیوعى کوردستان سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستدرێژیه سه‌ربازیه‌کانى تورکیا ده‌کات
له‌م ڕۆژانه‌دا سوپاى تورکیا به‌هه‌موو توانا سه‌ربازیه‌کانیه‌وه، به‌گه‌ڕخستنى جۆره‌ها چه‌کى پێشکه‌وتوو، ئۆپه‌راسێۆنى بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان له (چیاى گاره)ده‌ست پێکردوه.به‌پێى هه‌واڵه‌کان تا ئٔێستاش شه‌ێ و پێکدادان به‌رده‌وامه. زانیاریه‌کان ده‌ڵێن: سوپاى تورکیا زیانێکى زۆرى گیانى به‌رکه‌وتوه که له نێویاندا یٔه‌فسه‌رى پله‌دار هه‌ن.
ئێمه له حیزبى شیوعى کوردستان به‌تووندى پرۆته‌ستى ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیرکارییه‌ى سوپاى تورکیا ده‌که‌ین.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیى له‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستاندا ئه‌نجام ده‌دات، و پێناچێت ئه‌مه دواجاریش بێت، بۆیه گرنگه به‌زووترین کات له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و زلهێزانى جیهانه‌وه سنوورێک بۆ سه‌رکێشیه‌کانى ئه‌ردۆغان له ناوچه‌که‌دا دابنرێت، که بوه‌ته هۆى پشێوى و نائارامى له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌دا. ده‌بێ تورکیا له‌وه تێبگات که هه‌رگیز ناتوانێت به‌ڕێگه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد بکات، بۆیه باشتر وایه به‌باشى دۆخه‌که هه‌ڵسه‌نگێنى و بیر له چاره‌سه‌رى سیاسى و ئاشتى و دیمۆکراتیانه بکه‌نه‌وه که گونجاوترین چاره‌سه‌ره.
هاوکات داوا له‌هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا ده‌که‌ین که بێنه سه‌رخه‌ت و به ئاشکرا ئیدانه‌ى بکه‌ن و داواى وه‌ستانى بکه‌ن، چونکه ئه‌م کاره‌ى تورکیا شکاندن و پێشێل کردنى سه‌روه‌ریى خاکى عێراق و کوردستانه، بێده‌نگبوون له ئاستیدا پتر هانى تورکیا ده‌دات بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کارى دوژمنکارانه به‌رامبه‌ر به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان و زیاترکردنى بنکه سه‌ربازییه‌کانى له هه‌رێمدا.
ڕسوایى بۆ سوپاى داگیرکه‌ر
سه‌رفرازى بۆ خه‌باتى گه‌له‌که‌مان دژ به داگیرکه‌ران.
