گه‌ریلا له‌ئاسمانه‌وه دژى سوپاى تورکیا له گاره شه‌ڕ ده‌کات
"به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان(درۆن) له دژى سه‌ربازانى تورک له گاره چالاکى ئه‌نجامدا"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کینه‌ى گه‌ریلاکانى هێزى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان چالاکییان له‌دژى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى تورک ئه‌نجامدا، که له ناوچه‌ى سیانێ له گاره جێگیر کراون.
میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که"به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌کانى گه‌ریلا وه‌رمان گرتووه، یه‌کینه‌ى گه‌ریلاکانى هێزى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان (درۆن) له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک له ناوچه‌ى گاره چالاکییان ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که" سه‌ربازانى تورک، که له ناوچه‌ى سیانێ له گاره جێگیرکرابوون کراونه‌ته ئامانجى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى هێزه‌کانى گه‌ریلا".
ماوه‌ى چوار رۆژى سوپاى تورکیا سه‌دان سه‌رباز و ده‌یان فرۆکه‌ى جه‌نگى بردووه‌ته پارێزگاى دهۆک و له شاخى گاره و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى شه‌ڕى قورس له‌نێوان گه‌ریلاکان و سه‌ربازانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له گاره به‌رده‌وامه، "سه‌ربازانى تورک له گه‌مارۆى گه‌ریلاکاندان".
