مه‌سرور بارزانى: ده‌مه‌وێ پردێک دروست بکه‌م بۆ گه‌یشتنى ده‌نگى گه‌نجان به حکومه‌ت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که" ده‌مه‌وێ پردێک دروست بکه‌م بۆ زیاتر گه‌یشتنى ده‌نگى گه‌نجان به حکومه‌ت".
ده‌قى وتارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئیڤێنتى TEDxNishtman:
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز ،
گه‌نجانى خۆشه‌ویست ،
سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م بۆ بانگهێشت کردنم
سوپاس بۆ ڕێکخه‌ر و ئه‌و گه‌نج و خۆبه‌خشه به‌ڕێزانه‌ى ئه‌م بۆنه‌یان ڕێکخستووه.
من ئه‌مڕۆ لێره‌م بۆ نیشاندانى پشتیوانیى خۆم و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى ئه‌مڕۆ لێره کۆبوونه‌ته‌وه . هه‌روه‌ها بۆ نیشاندانى پشتیوانیى خۆم بۆ گه‌نجه‌کانمان به‌گشتی، له زاخۆوه تا خانه‌قین که له چه‌ند مانگى ڕابردوودا، له نزیکه‌وه ئاگادارى بیروبۆچوون و بیرۆکه و په‌رۆشى و گه‌شبینییان بووم، بۆ باشتربوونى دۆخى کوردستان. چ ئه‌و گه‌نجه‌ى له هه‌ولێره‌وه کار بۆ فراوانکردنى کارى به‌رگدروویى خۆى و هه‌نارده‌کردنى بۆ بازاڕى نوێ ده‌کات ، یان ئه‌و خانمه ڕزگاربووه ئێزدییه ئازایه‌ی، له دهۆک دوکانێکى شیرینه‌مه‌نى بچووکى کردووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه هاوکارى خێزانه‌که‌ى ده‌کات.
ئه‌وان بازرگانیى بچووکیان کردووه‌ته‌وه و خه‌ڵکى خۆجێییان به‌کارخستووه، که به عه‌قڵییه‌تێکى نوێ و له‌سه‌ر بنه‌ماى پشت به خۆبه‌ستن و داهێنان کار ده‌که‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ لێره‌م ، تا سه‌ره‌تایه‌کى نوێ له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئێوه ده‌ست پێ بکه‌ین. که په‌یوه‌ندییه‌ک بێت، له سه‌ر بنه‌ماى باشترکردنى دۆخى کوردستان له‌لایه‌ک و ، هێنانه‌ئاراى ده‌رفه‌تى ڕاسته‌قینه بۆ گه‌نجان له لایه‌کى تر . ئه‌مه‌ش هه‌لێکه بۆ زیاتر له یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌مان له یه‌کتر.
ده‌زانم ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له به‌رده‌م ئێوه‌ن، سه‌ختن و هه‌ندێکیان، بۆ چه‌ندین نه‌وه‌یه له ئارادان. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ده‌زانم، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى ئێستا هه‌ن به ئاسانى به‌ده‌ست نه‌هاتوون.
منیش وه‌ک زۆربه‌ى خه‌ڵکى کوردستان له خێزانێکدا له‌دایک بووم، هه‌میشه له گه‌ڕان و ژیانێکى ناسه‌قامگیردا بووه و له ئاواره‌ییدا ژیاون و هه‌ستمان به ڕاستییه تاڵه‌کانى ژیان کردووه و هه‌میشه به حه‌سره‌ته‌وه تامه‌زرۆى گه‌ڕانه‌وه‌بووین بۆ نیشتمان. من ده‌زانم خوێندن و په‌روه‌رده‌ى باش، ده‌توانێت چ گۆڕانکارییه‌کى مه‌زن، له ژیانى مرۆڤه‌کاندا دروست بکات.
ئێوه به‌خته‌وه‌رن که زۆربه‌تان ئه‌و سه‌ختیانه‌تان نه‌دیوه، که دایک و باوک و باپیرانتان، له سه‌ده‌ى ڕابردوودا بینیویانه و ڕووبه‌ڕووى بوونه‌وه.
ده‌زانم که ئێستا چاوه‌ڕوانییه‌کانى ئێوه جیاوازن. (ئارین)ى کوڕم زۆر جار پێم ده‌ڵێ " بیروبۆچوونى گه‌نجان ئێستا جیاوازتره و خواست و داواکاریان زیاتره، بۆیه ده‌بێ زیاتر هه‌ل و ده‌رفه‌تى کار بۆ گه‌نجان بره‌خسێنن“ .
تێده‌گه‌م که نابێت ڕابردوومان، هه‌میشه وه‌ک پاساوێک، به‌کاربهێنین بۆ لێکدانه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى له نێوان گه‌نجان و حکومه‌ت دروست بووه .
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سوود له ده‌رفه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى به‌هێزکردنى ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ربگرین. ده‌بێت له له پێداویستى و پێگه‌ى یه‌کتر تێبگه‌ین .
بۆیه به ڕاشکاوى پێتان ده‌ڵێم: من خۆم پابه‌ندم به ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌کانمان. بێگومان حکومه‌ت ڕۆڵێکى گرنگى هه‌یه له ڕه‌خساندنى ئه‌و ده‌رفه‌ته و پێویسته حکومه‌ت چوارچێوه‌ى یاسایى و ئابووری، بۆ گه‌شه‌پێدان و هاندانى هاوبه‌شیى و شه‌راکه‌تى که‌رتى گشتى و تایبه‌تى دیارى بکات ، بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نکار و بازرگانه‌کان، گه‌شه بکه‌ن و هه‌روه‌ها یارمه‌تى گه‌شه‌پێدانى بزنسى بچووکیش بده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌زانم که ده‌بێت مه‌شق و په‌روه‌رده‌ى دروست هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌کانمان بڕه‌خسێنین. به‌ڵام بێگومان ئێمه ڕێگایه‌کى درێژمان له پێشه و ئه‌نجامدانى ئه‌م گۆڕانکاریانه ، کاتى ده‌وێت و هه‌ندێک جار هه‌ندێک که‌سى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تین و ڕێگرى له ئه‌نجامدانى چاکسازى ده‌که‌ن .
به‌ڵام ده‌بێت ئابوورییه‌ک بنیات بنێین که که‌متر پشت به دامه‌زراندن له که‌رتى گشتیدا ببه‌ستێت. . ئابوورییه‌ک بێت، زیاتر پشت به هه‌ماهه‌نگیى و هاوکارى نێوان که‌رتى گشتى و تایبه‌تى ببه‌ستێت بۆ پێشخستنى ژێرخانى ئابوورى و پاڵپشتکردنى بازرگانیى بچووک و مامناوه‌ند که بتوانن زۆرترین ده‌رفه‌ت و هه‌لى کار بڕه‌خسێنێت.
دڵنیام له ساڵانى داهاتوو، بازرگانیى و بزنسى بچووک و مامناوه‌ند، ئه‌وانه‌ى له لایه‌ن گه‌نجانى وه‌کو ئێوه به‌ڕێوه ده‌برێن، گه‌شه ده‌کات و ده‌بێته به‌شێک له وه‌رچه‌رخانێکى زۆر پێویست، له ئابوورییه‌کى پشتبه‌ستوو به نرخى ناجێگیرى نه‌وت، بۆ ئابوورییه‌کى گه‌شه‌سه‌ندوو ، که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى به‌کارهێنه‌ره‌وه ببینه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنه‌ر.
من به په‌رۆشم بۆ ئه‌وه‌ى بزانم ده‌توانین چى به‌ده‌ست بێنین له وزه‌ى که‌سک و نوێکه‌ره‌وه green & renewable energy ، له پیشه‌سازیى ته‌کنه‌لۆژیى پێشکه‌وتوو ، له بوارى گه‌شتیاریى ، له کارى داهێنه‌رانه و زۆر بوارى دیکه‌ى ئابووریماندا .
ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێک ده‌بێت له ماوه‌ى درێژخایه‌ندا . که ده‌رفه‌ت و هه‌لیکار ده‌ره‌خسێنێت و یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی، هه‌رێمه‌که‌مان پێشبڕکێ بکات. دڵنیام ئێمه به ئاراسته‌یه‌کى ڕاستدا هه‌نگاو ده‌نێین. که خۆشبه‌ختانه هه‌رێمى کوردستان له جیهاندا، ناسراوه به‌وه‌ی، په‌ناگه‌یه‌کى ئارام و لێبورده بووه و ئێمه‌ش، په‌ره به‌و به‌هایانه ده‌ده‌ین . بۆیه من له‌وباوه‌ڕه‌دام که هه‌رێمى کوردستان، به‌وه‌ى خاوه‌نى دانیشتووانێکى گه‌نج و به‌هره‌مه‌ند و هیوابه‌خشه نه‌ک ته‌نیا ده‌توانێ ببێته سه‌نته‌رێکى بازرگانیى له کوردستان به‌ڵکو ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێکى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى گرنگ، له عێراق و ناوچه‌که‌دا.
من به‌تایبه‌تى په‌رۆشى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى به‌دیجیتاڵکردنى کوردستانم، که زۆر پێویست و گرنگه بۆ هێنانه‌دى ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی، ده‌مانه‌وێ له کاروباره‌کانى حکومه‌تدا به‌ده‌ستى بهێنین. که به‌شێکى سه‌ره‌کى کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، به ئاراسته‌ى هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رى و شه‌فافیه‌ت.
له ڕاستیدا ئێمه سیسته‌مێکى ته‌واو دیجیتاڵیمان، بۆ دارایى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست پێ کردووه ، که به ته‌واوى له لایه‌ن کارمه‌نده گه‌نجه به‌تواناکانى کوردستان له ناو حکومه‌تدا، دروست کراوه و گه‌شه‌ى پێ دراوه . هه‌روه‌ها ئێمه سوودمان له گه‌نجه گه‌شه‌پێده‌ره‌کانمان وه‌رگرتووه بۆ بنیاتنانى خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵى تر ، به‌تایبه‌تى له پۆرتاڵ و وێبسایتى حکومه‌تى هه‌رێم که ئامانجى پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى گشتییه .
له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بنه هۆى زیادکردنى شه‌فافیه‌ت و کارایى له خزمه‌تى گشتیدا، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رى ئێوه‌شه ، بۆ گه‌یاندنى بیرۆکه‌کانتان به بازاێ و به‌ئاسانى تۆمارکردنى بڕاند و کۆمپانیاکان و کاروبارى پێدانى باجه‌کانیش ئاسانتر ده‌کات.
به‌ڵام ئێوه هه‌مووتان ڕۆڵێکى زۆر گه‌وره‌تان له به‌ره‌وپێشبردنى حوکمڕانیدا هه‌یه و بێگومان حکومه‌تى هه‌رێم به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت. بۆیه پێویستیمان به پشتیوانیى ئێوه‌یه . ده‌مانه‌وێت ئێوه به‌شێک بن له دایه‌لۆگ و گفتوگۆ ، به ئامانجى باشترکردن و به‌هێزترکردنى نیشتمانه‌که‌مان. بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان به‌هێزتر ببێت، ده‌بێت ئێوه‌ى گه‌نج خۆتان ڕێکبخه‌نه‌وه و له پێناو پێشخستنى کوردستاندا بیرۆکه‌ى نوێ بهێننه ئاراوه.
تکایه گوێ به‌و ده‌نگۆ و پروپاگه‌ندانه مه‌ده‌ن ، که پێتان ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێین و پێشبکه‌وین . گوێ به‌و که‌سانه مه‌ده‌ن، که هه‌میشه گومانیان هه‌یه و ڕه‌شبینانه ده‌ڵێن، ئێمه هه‌ر له ڕابردوودا گیرمان خواردووه و قه‌تیس ماوین. به‌ڵام هه‌میشه ڕۆژگار ئه‌و بۆچوونانه‌ى پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه . بۆیه داواتان لێده‌که‌م ئێوه باوه‌ڕتان به خۆتان و تواناى خۆتان هه‌بێت ، چونکه ئێوه ده‌توانن گۆڕانکارى دروست بکه‌ن و دڵنیابن کاریگه‌رى ئێوه بێ سنووره .
له‌م ڕۆژانه‌ى دواییدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکار کۆبوومه‌وه. پێم‌خۆش بوو که گوێم له ئه‌زموونه‌کانى ئه‌وان بێت له چۆنیه‌تى ده‌ستپێکردنى کاره‌کانیان و په‌ره‌دان به مارکه‌کانى خۆیان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی، ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
بۆ من زۆر جێى سه‌رنج بوو، گوێم له په‌رۆشییان بێت، له هه‌مانکاتدا گوێبیستى پێشنیاره‌کانیان بم له‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌توانێت چى بکات له پێناو ئاسانکاریکردن بۆ گه‌شه‌پێدانى کاره بازرگانیه‌کان.
من ده‌مه‌وێ پردێک دروست بکه‌م بۆ زیاتر گه‌یشتنى ده‌نگى گه‌نجان به حکوومه‌ت. که من پێموایه ئه‌مه کارێکى زۆر گرنگه . بۆیه ده‌مه‌وێت گوێم له ئێوه بێت و حکومه‌تى هه‌رێم سوود له تواناکانى ئێوه وه‌ربگرێت.
من داوام کردووه که گرووپێکى نوێنه‌رایه‌تى گه‌نجان دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانیى و خواست و داوا و بیرۆکه‌کانى گه‌نجان ڕاسته‌وخۆ بگاته نووسینگه‌که‌م. من خۆشحاڵم تیمه‌که‌م له چه‌ندین گه‌نجى به‌توانا و لێهاتوو پێکاتووه و ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان لێره‌ن که زۆر ماندوونه‌ناسانه کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیدان بده‌ن بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجانه
من ته‌واو دڵنیام به بێ گوێکردن له ده‌نگى گه‌نجان، ناتوانین دید و ڕوانینه‌کانمان بگه‌یه‌نین و ئامانجه‌کانمان به دى بهێنین . بۆیه خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌م بۆ ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م بۆنه و ئیڤێنته‌ى تێدێکس نیشتمان ( TEDxNishtiman ) به‌شدارى بکه‌م و قسه بکه‌م.
به ئومێدى ئه‌وه‌م، زیاتر گوێبیستى ئاماده‌بووان و ڕێکخه‌رانى ئه‌م بۆنه‌یه ببم، به‌تایبه‌تى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئێمه چۆن له حکومه‌تدا ده‌توانین کارى زیاتر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به یارمه‌تى ئێوه ،کارنامه‌که‌مان جێه‌جێ بکه‌ین و داهاتووییه‌کى گه‌ش بۆ ئێوه و کوردستان دابین بکه‌ین.
ئێوه خاوه‌نى ئه‌م وڵاته‌ن و سه‌رمایه‌کى گرنگیى ئێستا و داهاتووى نیشتمانن .تکایه مه‌هێڵن هیچ که‌سێک سنوور بۆ تواناکانتان له خزمه‌تکردنى نیشتمان ساردتان بکاته‌وه .
تکاتان لێ ده‌که‌م ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له به‌رچاو بگرن.
سوپاستان ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
