سکرتێرى جڤاتى گشتى گۆران واز هێنانى له پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێشڕه‌و ره‌ئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ سێ ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌چو، که پێشتر ده‌ستیان له‌کارکێشابوه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، پێشڕه‌و ره‌ئوف رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى ته‌واوکارى بۆ خولى دووه‌مى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ئه‌نجامدرا، به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌که شکڵى بو، وه‌کو چۆن هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌که‌تول زاڵه به‌سه‌ر پڕۆسه‌که‌دا، ئه‌مڕۆ به ده‌لیل ئه‌وه ده‌رکه‌وت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نوخبه‌ى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان هێشتا گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ رێککه‌وتن بوه له نێوان ته‌که‌توله‌کاندا و ئێمه که‌مو زۆر زانیاریمان هه‌بو، ده‌مانزانى کێ ده‌رده‌چێت".
پێشڕه‌و ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که بۆ سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى خۆى کاندید کردووه وتیشى:"بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم له‌م ده‌قه‌یه‌وه ده‌ستبه‌ردارى پۆستى جڤاتى گشتى ده‌بم له‌ناو گۆڕاندا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیدا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى سێ ئه‌ندامى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن درا و پۆستى هه‌ریه‌که له سکرتێرى جڤاتى نیشتمانی، سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنه‌کان و سکرتێرى کاروبارى باژێڕه‌کان پڕکرانه‌وه، براوه‌ى هه‌رسێ پۆسته‌که‌ش ده‌بنه ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
