هه‌په‌گه زانیارى نوێ له‌سه‌ر شه‌رى گه‌ریلاو تورکیا له گاره ئاشکرا ده‌کات
"له زه‌وى و ئاسمانه‌وه گورزى کوشنده له سه‌ربازانى تورک دراوه له چیاى گاره"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌ڵێن:"گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له زه‌وى و ئاسمانه‌وه سوپاى تورکیان له چیاى گاره کردووه‌ته ئامانج"، ده‌شڵێن:" به تووڕه‌یى گه‌له‌کۆمه‌ى 15ى شوباته‌وه دوژمن گورزى قورسى لێده‌درێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) زانیاریى نوێى له‌سه‌ر هێرشه داگیرکه‌رانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له چیاى گاره و چالاکیى گه‌ریلاکانى بڵاوکرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:"هێزه‌کانمان له زه‌وى و ئاسمانه‌وه سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌که‌نه ئامانج، ژماره‌یه‌کمان سزاداوه و گورزمان له هێلیکۆپته‌رى سوپاى تورک وه‌شاندووه و ناچارمان کردووه له ناوچه‌که دوور بکه‌ونه‌وه".
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که " سوپاى داگیرکه‌رى تورک له 24 که‌تژمێرى ڕابردوودا، 18 جار چیاى گاره‌ى بۆردوومان کردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه "سوپاى داگیرکه‌رى تورک ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه ویستوویه‌تى به‌ره‌و سیانه و چێلکا پێشڕه‌وى بکات بوونه‌ته ئامانجى هێزه‌کانمان و ئه‌وه‌نده‌ى ڕوون بووه‌ته‌وه داگیرکه‌رێک سزا دراوه و ئه‌وانى دیکه‌ش هه‌ڵهاتوون".
هاوکات جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سوپاى تورک به ته‌کنیکى پێشکه‌وتوو شه‌ر ده‌کات، به‌ڵام "هێزه‌کانمان به تووڕه‌یى گه‌له‌کۆمه‌ى 15ى شوباته‌وه، گورزى کاریگه‌ریان له داگیرکه‌ران وه‌شاندووه".
