له‌سلێمانى تووشبوویه‌کى 99 ساڵ کۆرۆناى تێپه‌راند
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له سلێمانى توشبووێکى کۆرۆنا که ته‌مه‌نى 99 ساڵ زیاتر ده‌بێت، کۆرۆناى تێپه‌ڕاند و نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشت.
هێرش حه‌یده‌ر، سه‌رپه‌رشتیارى تیمى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له سلێمانى له فه‌یسبوکى خۆى بڵاویکرده‌وه، له هه‌فته‌ى رابردوودا نه‌خۆشێک سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌یانى کردووه، که ته‌مه‌تى 99 ساڵ بوو و سه‌رجه‌م نیشانه‌کانى کۆرۆناى تێدا بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه "ئه‌و نه‌خۆشه دواى ئه‌وه‌ى که به ئامێرى (real time PCR) و وێنه‌ى تیشکى (CT scan) بۆ کراوه، ده‌ستنیشانکرا که ڤایرۆسه‌که زیاتر 80% سنگى گرتووه، بۆیه له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید د.هێمن داخڵکرا."
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و نه‌خۆشه دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ک چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ کراوه و به ته‌ندروستییه‌کى باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشتووه.
