هادى عامرى: تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر چیاى شه‌نگال.. پێویسته رێگرى لێبکرێت
"حه‌شدى شه‌عبى و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان به پشتیوانى خودا ئاماده‌ن به‌رگرى له خاکى پیرۆزى نیشتمان بکه‌ن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند:" زانیاریى هه‌واڵگرمان پێگه‌یشتووه، سوپاى تورکیا به‌رنامه‌ى هه‌یه هێرشبکاته سه‌ر چیاى شنگال و ده‌بێت حکومه‌ت رێوشوێنى پێویست بۆ رێگریکردن له‌و هێرشه بگرێته‌به‌ر".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند:" زانیارى وردى هه‌واڵگرى و پشتڕاستکراومان پێگه‌یشتووه که سوپاى تورکیا به‌رنامه‌ى هه‌یه هێرشبکاته سه‌ر چیاى شه‌نگال و داگیرکارى ئه‌نجامبدات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پێویسته حکومه‌تى تورکیا کۆتایى به‌و هه‌ڵسوکه‌وته دوژمنکارانه‌یه‌ى به‌رامبه‌ر خاکى عێراق بهێنێت، چونکه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌ردو وڵات ناکه‌ن و کاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بێت".
هادى عامرى جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که چاوه‌ڕوانبوون تورکیا به ته‌واوه‌تى له‌خاکى عێراق بکشێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانى به‌عشیقه و ئه‌و هێڵه سنوریانه‌شى که له ماوه‌ى رابردودا داگیریکردون، نه‌ک داگیرکارى زیاتر ئه‌نجام بدات.
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح داواى له حکومه‌تى عێراق کرد، سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق بگرێته‌به‌ر "هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان به پشتیوانى خودا ئاماده‌ن به‌رگرى له خاکى پیرۆزى نیشتمان بکه‌ن".
سوپاى تورکیا ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانى له چیاى گاره‌ى سنورى هه‌رێمى کوردستان دابه‌زانده خواره‌وه، له‌ئێستاشدا شه‌ر و پێکدادان له‌نێوان گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) و سوپا‌و ئه‌رته‌شى تورکیا به‌رده‌وامه.
