بۆ گفتوگۆکانى هه‌ولێرو به‌غدا داواى رۆڵى زیاتر له نێچیرڤان بارزانى ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق داوا له نێچیرڤان بارزانى ده‌کرێت رۆڵى زیاتر بۆ گفتوگۆکانى هه‌ولێرو به‌غدا بگێرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى شوباتى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، جێنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، که نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى و ڕۆڵێکى به‌رچاوترى له سه‌رکه‌وتنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و جێگیرکردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان له یاساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ ساڵى 2021، هه‌روه‌ها له ته‌بایى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه کوردستانییه‌کاندا هه‌بێت.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان و هه‌وڵه‌کان بۆ جێگیرکردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌رکردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق کرده‌وه.
هاوکات دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى وڵات، په‌تاى کۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و کرداره‌کانى داعش و دۆخى ناوچه‌که‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
