نه‌په‌گه سه‌رکه‌وتنى به‌رخۆدانى گه‌ریلاى له گاره ڕاگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نه‌په‌گه سه‌رکه‌وتنى به‌رخۆدانى گاره‌ى ڕاگه‌یاند و ئاشکراشى ده‌کات"هێرشى سه‌ر کامپى دیله‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له گاره، به‌هیچ جۆرێک بۆ ڕزگارکردنیان نه‌بووه، به‌ڵکو ئامانج له‌ناوبردنیان بوو، ده‌وڵه‌تى تورک خۆى لێى به‌رپرسیاره".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى شوباتى 2021، له راگه‌یه‌ندراوێکیاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"له به‌ره‌به‌یانى 14ى شوبات به‌هۆى شکستهێنانیان، سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ناچاربووه بکشێته‌وه".
هه‌روه‌ها، باسى له‌وه‌کردووه، که" ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یویست به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واوه‌تیى له گاره بمێننه‌وه، به‌ڵام به‌رخۆدانى گه‌ریلا ڕێگاى پێنه‌دا".
هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى نه‌په‌گه‌دا هاتووه:" سوپاى تورک هێرشى ئاسمانیى و زه‌مینیى کردوه‌ته سه‌ر کامپى دیله‌کان و بووه‌ته هۆى کوژرانى به‌شێک له ئه‌ندامانى میت و پۆلیسى خۆی، که لاى گه‌ریلا دیل بوون".
جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، هێرشى سه‌ر کامپى دیله‌کان، به‌هیچ جۆرێک بۆ ڕزگارکردنیان نه‌بووه، به‌ڵکو ئامانج له‌ناوبردنیان بوو، ده‌وڵه‌تى تورک خۆى لێى به‌رپرسیاره".
نوێده‌کرێته‌وه...
