نه‌به‌گه: تورکیا 13 دیلى خۆى له گاره کوشتووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى بڕیارگه‌ى هێزه‌کانى پارتى گه‌ل (نه‌به‌گه) رایگه‌یاند سوپاى تورکیا به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى دیله‌کانى هێرشى کردووه‌ته سه‌ر گاره.
ئه‌مڕۆ 14ى شوباتى 2021، ناوه‌ندى بڕیارگه‌ى هێزه‌کانى پارتى گه‌ل (نه‌به‌گه) رایگه‌یاند:"ئه‌و هێرشه‌ى له‌لایه‌ن سوپاى تورکیا ده‌ستى پێ‌کرد له رۆژى 10ى شوبات تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه‌و ئامانجیان له‌ناوبردنى 13 دیلى خۆیان بووه بۆیه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گاره".
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیار نین له کوشتنى دیله‌کان، به‌ڵکو تورکیا بۆردومانى ئه‌و ئه‌و شوێنه‌ى کردووه‌و سه‌رجه‌م دیله‌کانى خۆیان له‌ناو بردووه.
هاوکات، جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که تورکیا دواى شکستهێنانى، هێزه‌کانیان کشاندووه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار