له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى عێراق دواین کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دواین کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ئه‌نجام ده‌دات و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌گه‌رێنه‌وه به‌غدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غداو هه‌ولێر بۆ گفتوگۆى کۆتایى ده‌چنه به‌غدا.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ دواین کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر ته‌سلیمى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێت و ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه".
ناوبراو وتیشى:" جۆرێک له نه‌رمى نواندن بوونى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌دا جێگیر بکرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێى پێشنیازى نوێى کوتله شیعه‌کان ده‌که‌ین".
شیروان میرزا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه تا ئێستا وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق کۆکن که ئاماژه به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ده‌کات.
پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق له ئێستادا 26 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو به 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کراوه.
