سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى: له دوو رۆژى داهاتوودا پشکى هه‌رێم یه‌کلاده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ یه‌کلاده‌بیته‌وه و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌نگدانى کۆتایی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: "لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆتایى به کاره‌کانى داڕشتنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى ٢٠٢١ هێنا که له ١٠ى مانگى رابردوودا راده‌ستمانکرابوو."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گفتوگۆکانى هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر قڕۆژه بودجه‌ى 2021 رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى ئه‌و دۆسیه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى هونه‌رى و پیشه‌یى چاره‌سه‌رکردووه دوور له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و لایه‌ندارییه‌کى سیاسی، که به هه‌ماهه‌نگى نێوان چاودێرى دارایى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق سه‌رجه‌م زانیارى و داتا‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌زیرى نه‌وت چه‌ندینجار به‌شداریکردووه و چه‌ند بژارده‌یه‌ک دانراون، که تێیدا مافه‌کانى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق پارێزراوه و هه‌ردوولا له‌سه‌رى ره‌زامه‌ندن".
هاوکات، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ته‌واوى یه‌کلاده‌کرێنه‌وه و کۆتایى هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه ده‌درێت.
