ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
"داواى ئازادکردنى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م گیراوانى بادینان ده‌کات "

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى دواى کۆبوونه‌وه‌ى خۆى راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و جه‌ختله‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆر و جێگیرى یه‌کێتى کرده‌وه له‌باره‌ى سیسته‌مى نا ناوه‌ندێتى کارگێڕى و دارایى (لامه‌رکه‌زی) له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى شوباتى 2021، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که پشتیوانى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادی ده‌کات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عیراق راسپارد که هاوکار و پشتیوانى تیمه‌که بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داواى ئازادکردنى سه‌رجه‌م گیراوانى ده‌ڤه‌رى بادینان ده‌کات له رۆژنامه‌نوسان و چالاکوان و کادرانى یه‌کێتى و حزبه‌کانى دیکه.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى:
ئه‌مڕۆ 2021/2/14 ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى هاوسه‌رۆکان کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستپێکرد.
سه‌ره‌تا هاوسه‌رۆکان هه‌ڵسه‌نگاندنێکى وورد و بابه‌تیانه‌یان له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئابورى و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى کوردستان و عێراق پێشکه‌شکرد.
ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆێ و جێگیرى یه‌کێتى کرده‌وه له‌باره‌ى پرسه‌کانی:
1. سیسته‌مى نا ناوه‌ندێتى کارگێڕى و دارایى (لامه‌رکه‌زی) له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا.
2. پشتیوانیکردنى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادی، هاوکات فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌پارله‌مانى عێراق راسپارد که‌هاوکار و پشتیوانى تیمه‌که بێت.
3. چاککردنى دۆخى گوزه‌ران و ژیانى خه‌ڵکى کوردستان. له‌م باره‌یه‌وه رێککه‌وتن له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى 2021دا، به‌پێویست زانرا.
4. ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه ده‌ستورى و نیشتمانیه‌کانى حکومه‌تى ئیتیحادى و حکومه‌تى هه‌رێم له‌پاراستنى سه‌روه‌رى وڵات و رێگرتن له‌پێشێلکارییه‌کانى سنوره‌کان، که پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌ۆله‌تییه‌کان و پره‌نسیپى (دراوسێیه‌تیى باش)ن.
5. سه‌رکۆنه‌ى هه‌موو جۆره گرتن و زیندانى کردنێکى له‌سه‌ر بیروڕاى ئازاد و چالاکى سیاسى و مه‌ده‌نى کرد به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان، بۆیه داواى ئازادکردنى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م گیراوان ده‌کات له رۆژنامه‌نوسان، چالاکانى مه‌ده‌نی، کادرانى یه‌کێتى و حزبه‌کانى تر.
به‌شێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى تایبه‌ت بوو به‌کاروباره‌کانى حزب و راپۆرتى کۆمسیۆنه‌کان. له‌م باره‌یه‌شه‌وه راسپارده‌ى پێویستیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا.
ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
2021/2/14
