ڕۆژ نوری شاوەیس کۆچی دوایی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەتەمەنی 74 ساڵیداو بههۆى نهخۆشیهوه بهیانى ئهمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 15 شوباتى 2021 دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد.
ڕۆژ نوری شاوەیس ساڵی 1947 لەسلێمانی لەدایکبوەو کۆلێژی ئەندازیاری لەزانکۆی موسڵ تهواوكردوه، دواتر بۆته خاوهنى بڕوانامەی دکتۆرا لەئەندازیاری لەئەڵمانیا.
لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوەو لەکابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوەو سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بوه لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.
دکتۆر ڕۆژ نورى شاوهیش ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقو ساڵی 2010ش سەرۆکی وهفدى دانوستاندنکاری هەرێم بوە بۆ پێکهێنانی كابینهى نوێى حکومەتی عێراق.
