ته‌رمى ڕۆژ نورى شاوه‌یس ده‌برێته په‌رله‌مان و له پیرمام به خاک ده‌سپێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ دکتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کۆچى دوایى کرد بریاره ته‌رمه‌که‌ى ببرێته به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مان و مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و دواتر له پیرمام به خاک بسپێردرێت.
میدیاى پارتى بڵاویکرده‌وه ئه‌مرۆ 15شوباتى 2 رۆژ نورى شاوه‌یس به نه‌خۆشى له‌ته‌مه‌نى 74سالیدا کۆچى دوایى کردووه.
رۆژ نورى شاوه‌یس له‌خه‌باتى شاخ و شاردا به‌شداربووه و یه‌کێک بوه له‌و که‌سانه‌ى که به دیبلۆماسێکى سه‌رکه‌وتوو وه‌سف ده‌کرا.
ڕۆژ نوری شاوەیس ساڵی 1947 لەسلێمانی لەدایکبوەو کۆلێژی ئەندازیاری لەزانکۆی موسڵ ته‌واوكردوه، دواتر بۆته خاوه‌نى بڕوانامەی دکتۆرا لەئەندازیاری لەئەڵمانیا.
لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوەو لەکابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوەو سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بوه لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.
دکتۆر ڕۆژ نورى شاوه‌یش ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و ساڵی 2010ش سەرۆکی وه‌فدى دانوستاندنکاری هەرێم بوە بۆ پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حکومەتی عێراق.
