نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ئامادەیە تەواوی کێشەکانی لەگەڵ عێراقدا چارەسەر بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەسەر بنەمای دەستوور تەواوی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بە یەکجاری چارەسەر بکات و لەگەڵیاندا رێکبکەوێت
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15شوباتى 2021 نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی کرد لە هەریەکە لە ئۆلێ دیێل، باڵیۆزی ئەڵمانیا و برونۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا باس کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنیان، پرسی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی و دۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 کرا.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان پێویستیان بە یارمەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

بابهتی پهیوهندیدار