بافڵ تاڵه‌بانى: رێگه‌ناده‌ین ئاسایش و ئارامى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدرێت
"به یه‌کڕیزى و یه‌ک ئیراده‌یى ھێزه ئه‌منییه‌کانمان ده‌توانین باشتر روبه‌ڕوى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌کان ببینه‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند، "ئیدانه‌ى ھه‌ر پیلانێک ده‌که‌ین، که مه‌رامى تێکدانى ئارامى ھه‌رێمى کوردستانى له‌پشته‌وه بێت".
بافڵ تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ھه‌ر گروپ و تاقمێک که ئاسایشى ھه‌رێم بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش رێگه‌ناده‌ین ئاسایش و ئارامى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدرێت."
بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که"ئه‌و ھێرشانه‌ى کرایه سه‌ر شارى ھه‌ولێر مایه‌ى نیگه‌رانیمانه، ھیواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دڵنیام به یه‌کڕیزى و یه‌ک ئیراده‌یى ھێزه ئه‌منییه‌کانمان ده‌توانین باشتر روبه‌ڕوى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌کان ببینه‌وه و ژیانێکى باشتر و ئارامتر بۆ ھه‌مووان فه‌راھه‌مبکه‌ین."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار