وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوێترین زانیارى له‌سه‌ر هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر بڵاوده‌کاته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوێترین زانیارى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردو بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردو بووه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى پێنج که‌سى دیکه.
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێر 9:30 ى دوێنێ شه‌و 2021/2/15، چه‌ند مووشه‌کێک به‌ر فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى شارى هه‌ولێر که‌وتن، له ئه‌نجامدا له ناو فڕۆکه‌خانه بووه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى پێنج که‌سى دیکه. له ناو شارى هه‌ولێریش سێ که‌سى تر برینداربوون. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى زیانى ماددیشى به چه‌ندین ماڵ و شوێنى بازرگانى گه‌یاندووه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌زگاکانى دژه تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون کرد به هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ هێزى هاوپه‌یمانان، شوێنى ئه‌و ئوتومبێله‌یان دۆزیه‌وه که مووشه‌که‌کانى لێ هاوێژراوه، ئوتومبێله‌که جۆرى (کیا)یه و له ڕێگه‌ى نێوان هه‌ولێر و گوێێ دۆزرایه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، هه‌مان شێواز و ته‌کنیک که له هێرشى پێشووى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کار هاتبوو، له هێرشى دوێنى شه‌ویش دووباره بووه‌ته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ى له پشت هێرشه‌که‌وه‌ن و خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌یه و ئه‌نجامده‌رى ئه‌م تاوانه‌ن ، ئاشکرا و ڕیسوا ده‌کرێن و به سزاى خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2021/2/16
