نێچیرڤان بارزانى بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: مه‌ترسیى ئه‌و هێرشه زۆر به جددى وه‌ربگرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان داوایه‌ک ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى شه‌وى رابردووى هه‌ولێرو ده‌ڵێت:" مه‌ترسیى ئه‌و هێرشه زۆر به جددى وه‌ربگرن".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر:
هێرشى تیرۆریستیى شه‌وى ڕابردوو که به مووشه‌ک کرایه سه‌ر هه‌ولێر و بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى نۆ که‌سى دى که ژماره‌یه‌کیان ئه‌مه‌ریکین، به تووندى سه‌رکۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى قوربانییه‌که ده‌که‌ین و هیواى زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
داوا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین مه‌ترسیى ئه‌و هێرشه زۆر به جددى وه‌ربگرن و کار بکه‌ن بۆ ڕێگرتن له نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى هاندانى حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى ده‌ستوورى عێراق و به‌تایبه‌تى ماده‌ى 140.
داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق و فه‌رمانده‌ییى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌که‌م، به خێرایى میکانیزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کارا بکه‌نه‌وه و هێزه‌کانى ئاسایش و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپا و ده‌زگا و هێزه عێراقییه‌کان به به‌شداریى هاوپه‌یمانان له‌و ناوچه‌یه، پێکه‌وه کار بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن.
نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هه‌بوونى هه‌ندێک هێز و گرووپى چه‌کدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى فیدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزیى ناوچه‌که و وایکردووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى به‌رده‌وام بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت. بۆیه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ده‌که‌م به‌په‌له لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى لێکۆڵینه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ستبه‌کار بێت و به زووترین کات هێرشکاران بدۆزرێنه‌وه و به سزاى یاسایى بگه‌یێنرێن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2021/2/16
