وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ به‌رگرى کردن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى شه‌و رابردوو که کرایه سه‌ر هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌دات که" هاوڵاتیان و خه‌ڵکى ئازیزى کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، که هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگرى و پاراستنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵک و خاکى کوردستان".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه:
به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشى ترسنۆکانه‌ى تاریکپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، دووپاتیده‌که‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستى چه‌په‌ڵى ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختى رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.
هاوڵاتیان و خه‌ڵکى ئازیزى کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، که هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگرى و پاراستنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵک و خاکى کوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو کات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌ککڕیزی، یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگیى هه‌یه. به ئیراده‌ى به‌رزى پۆڵاینى پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێکده‌شکێنین و، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ژیانى هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، هێرشکردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵکى کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، رێگایه‌کى دوور و ساڵانێکى درێژه، پێکه‌وه له‌به‌ره‌ى به‌ره‌نگارى تیرۆر و تێکشکاندنى تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیرى ئاسایشى هه‌رێم و ناوچه‌که.
وێڕاى سه‌ره‌خۆشیمان له‌قوربانیه‌که‌ى ئه‌و کاره‌ساته، سه‌لامه‌تى و شیفاى خێرا بۆ برینداران و ئارامى و ئاسایش بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌خوازین.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
16ى شوباتى2021
