میدیاى رووداو: موشه‌که‌کان له‌نزیک عه‌لوه‌ى هه‌ولێره‌وه ته‌قێندراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
"ئه‌و مووشه‌کانه‌ى ئاراسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر کراوون له‌نزیک عه‌لوه‌ى هه‌ولێر ته‌قێندراون" وه‌ک میدیاى رووداو باسى ده‌کات.
موشه‌که‌کان له‌جۆرى کاتیۆشا 107mm rocket بووه‌و مه‌وداى ئه‌و جۆره تاوه‌کو 8 کم ده‌گات.
شه‌وى رابردوو هێرشێکى موشه‌کى کرایه سه‌ر شارى هه‌ولێر و بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى نۆ که‌سى دیکه که ژماره‌یه‌کیان ئه‌مریکین.
دوا به‌دواى رووداوه‌که‌ش ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى موشه‌که‌کانى لێوه ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر کردبوو دۆزرایه‌وه.
دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و ھاوپه‌یمانان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که موشه‌که‌کانى ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر کردبوو".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار